دوازدەم

291 49 66
                                    





زۆر بەوردی گوێ بۆ چیڕۆڪەڪە گرتبوو...

جار نا جاری.ش سەیری زۆیا.ی دەڪرد ڪەوا چۆن سەری داخستوە...

جیمین" وە ئێستا ئایە زۆیا دەگرتیە خۆ؟!"

ناری" بێگومان!! ڕەتڪردنەوە بۆ بابەتی لەم شێوەیە لە پێشینەی کارەکانم نیە جیمین ئایە نازانیت؟!"
بە جدی وتی و سەیری جیمین.ی ڪرد...

جۆنگڪووك" ڪەواتە زۆر باشە لە ئێستادا پێویستە چی بکەین؟!"

سەیری جیمین و ناری ڪرد..

ناری" ئایە ئیفادەی داوە؟!"
ئەمجارە دەنگی نەرم بوو و ئاماژەی بە زۆیا ڪرد..

جیمین" نەخێر هەر خۆی دەمانویست بڕۆین و ئیفادەی لێ وەربگرین بەڵام تۆ هاتی"

ناری" ڪەواتە وا پێویستە ئێستا ئیفادەکە بدات تاوەکو زووتر کارەکان تەواو ببن و ئەو ناپیاوە بە سزای خۆی بگات"
بە توندی کۆتای بە قسەڪەی هێنا...

جیمین"زۆر باشە دەی زۆیا با ئێمە بڕۆین"
هەڵسا لە شوێنی خۆی و بەرەو لای دەرگاڪە هەنگاوی نا..

زۆیا لەگەڵ ناوهێنانی سەری هەڵبڕی و یەکەم شت سەیری جۆنگڪووك.ی ڪرد..
قەلەقی دوو دڵی ڕا ڕای لە ڕوخساری زۆر جوان ڕەنگی دەدایەوە...

جۆنگڪووك بۆ ئەوەی بۆ کەمێڪیش بێت هێمنی بکاتەوە زەردەخەنەیەڪی ڪرد و دەستی لەسەر دەستی دانا و بە سۆزەوە وتی..

جۆنگڪووك" هێمن بە هەموو شتێک بە ڕاشکاوانە بڵێ و مەشڵەژێ تۆ بەهێز باشە، وە من و ناینا.ش لێرەین وە ناری.ش لەگەڵ دەبێت هیچ مەترسە ڕێڪەوتین؟!"
وشەکانی هەمووی بە نەرمی ئاراستە ڪرد و بە متمانەوە قسەکانی دەڪرد...

زۆیا سەیرێڪی ناینا.ی ڪرد و دواتر هەناسەیەڪی قوڵی هەڵمژی و سەری بە قایل بوون لەقاند...







دەرگا.ی ژوورە تاریڪە ڪرایەوە ....

ژوورێڪی چوار گۆشەی بچوک بوو ڪەوا تەنها ڕوناڪیەك لە نێوەندی سەقفەڪە بەسترا بوو و تەنها کەمێڪ ژوورەڪەی ڕوناك دەڪردەوە...

لەگەڵ دوو ڪورسی و مێزێڪی ڕەش ڪەوا کورسیەکان لە بەرامبەر یەڪتری دانرا بوون...

ئەفسەرەڪەی ژوورەوە ڪەوا لەسەر یەکێک لە ڪورسیەڪان دانیشتبوو هەڵسایەوە و سەیری ئەو ڪیژۆڵە ترساوەی دەڪرد...

دەستەڪانی بەهۆی ترسەوە ئارەقیان ڪردبوویەوە...
دڵی ئەوەندە بەهێز لێیدەدا وەک ئەوەی بیەوێت بوەستێت...

ناری" زۆیا؟!"

دەنگی ناری ئەوی لە نێو خەیاڵ دەرهێنا..

ناری" تۆ باشی؟!"
دەستی لەسەر شانی دانا و بە نیگەرانی وتی..

زۆیا تەنها سەری بە قایل بوون لەقاند و دواتر بەرەو ژوورەوە هەنگاوی نا...

لەلایەڪی تر جۆنگڪووك و جیمین و ناینا لە ژوورەڪەی ترن ڪەوا بەهۆی پەنجەرەیەڪەوە جیاڪراونەتەوە لە ژوورەڪەی تر و دەتواننن ژوورەکەی تر ببنین

∘∙~تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ بووم~∙∘ J.kWhere stories live. Discover now