هـەشـتەم

270 59 24
                                    




زۆیـــا...

هەناسەیەڪی قوڵم هەڵمژی و چاوەڪانم داخست...
شنەبایەڪی نەرم بەر ڕوخسارم ڪەوت
بۆنی باران.ی تازە باریو بەر لوتم ڪەوت و سیڪانمیان بۆ خۆیان داگیر كرد...

چاوانم هەڵهێنا و وێنای شارێڪی ڕەنگینی جوانیان بۆ كردم...

جییۆڵ" بەخێرهاتنەوەمان بکە دۆنگهای!!"
بە ئاوازەوە وتی و لەتەنیشت من وەستا و ڕوخسارە گەشاوەڪی پێ نیشاندام...

دۆنگهای...
جییۆڵ پێی وتم ئەوان لە دۆنگهای دەژین...
شارێڪی بچوڪی جوانە لە ڪۆریا...

بەڵێ ئێمە نزیكەی سێ ڪاتژمێرە لە ڪۆریان..
هەستم بە ترس و دوودڵی زۆر دەڪرد بەهۆی ئەوەی دەترسام باوڪم پێم بزانێت...

بەڵام نەخێر
ئەو منی نەدۆزیەوە، دوای ئەوەی لە فڕۆڪەخانەی نیویۆرک.ەوە بەڕێڪەوتین بۆ سیئۆڵ دواتر بۆ ئێرە!!

هەرگیز پێوەری دڵخۆشی من ناڪەن ڪەوا چەندە دڵخۆش بووم!!
ئیدی چیتر لەو دۆزەخە ناژیم...
ئیدی ژیانێڪی نوێ دەبەمە سەر...

تایهۆنگ" ئایشش دەتوانی دەنگت ڪەمێك نزم بڪەیتەوە خۆ خەریڪە گوێم بتەقێ"
بە ناڕەزایەوە بۆڵاندی ڪاتێك ڕوخساری گرژ ڪرد و سەیری جییۆڵ.ی دەڪرد...

جیۆڵ" هێی بونەوەری ئاسمانی دەنگم چیەتی؟!"
بە توڕەی وتی و چاوی لێ تیژ ڪردەوە...

تایهۆنگ" نا گیانەکەم چی هەبێت وەك قاز دەقیژێنی!!"
بە گرژی وتی..

جییۆڵ چاوەڪانی فراوان بوو و دەستی لەسەر دەمی دانا و وتی...

جییۆل" تـ تۆ بە منت وت قاز؟! بۆ تۆ خۆت دیوە ئەڵێ بونەوەرە سەوزەڪانی بۆشای ئاسمانی گەوجە!!"
بە هاوارەوە وتی و بەرەو ڕوی ڕۆشت...

تایهۆنگ بێ هیچ لێدوانێڪی تر ڕای ڪرد ....

نەم توانی خۆم بگرم پێڪەنیم بەڵام زۆر بەدەنگ نا...

جۆنگڪووك" ئایە مەملەڪەتەڪەی منت بەدڵە؟!"
هەستم بە دەنگە قوڵەڪەی ڪرد ڪەوا لە دواوەم قسەدەکات ....

دڵم بۆ نەختێك خورپەی ڪرد...
بۆچی ئەوندە ڪارتێڪەرە؟!

لە تەنیشتم وەستا لەڪاتێكدا سەیری دەورو بەری دەڪرد..
قژە ڕەشە پڕەڪەی چاوانی بێزار دەڪرد...
تا بە دەستە پڕ لە دەمارەڪانی وەك شانەیەك خستە نێو قژی و بردیە دواوە و سەیری ڪردم....

بزەڪەی دڵبەرە خودایە!!

بە نەرمی سەرم بە بەڵێ جوڵاند...
هێشتان زەردەخەنە لەسەر ڕوخسارم بوو...

جۆنگڪووك" ئایە زمانی ئاماژەش دەزانی پێت نەوتوم؟!"
بە گاڵتەوە و توانجەوە وتی و بەلامدا تێپەڕی...

هێی...
ئایە تەنها لەبەر ئەوەی کەم قسەدەکەم وادەڵێ؟!
بەڵام خودی من وایە هەڵەکە من نیم!!

∘∙~تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ بووم~∙∘ J.kWhere stories live. Discover now