نــۆیــەم

282 54 93
                                    

ناینا" جییۆڵ خێرا بکەن درەنگ دەڪەوین!!"

بە دەنگی بەرز وتی لە نزیك پلیکانەڪە وەستا بوو خەریڪی لەبەر ڪردنی چاڪەتەڪەی بوو...

جییۆڵ" هاتین هاتین کەم هاوار بکە"

لەکاتی هاتنە خوارەوەی وتی بەلایدا ڕۆشت...

ناینا" ئەی زۆیا؟!"
بە گرژی وتی و بەدواید ڕۆشت...

زۆیا" بانگی منت کرد دادە؟!"
بە نەرمی وتی کاتێك بەدیار کەوت و بەرەو ناینا و جییۆڵ ڕۆشت..

ناینا" بەڵێ وام زانی نایێت"
بە زەردەخەنەوە وتی...

جییۆڵ" ئایشش ڕازی ڪردنی کارێكی زۆر گران بوو خۆ ئەو لە جۆنگڪووك کەلەڕەقترە!!"
بە بێزاری وتی و بەرەو دەرەوە بەڕێکەوت...

ناینا" بێگومان وادەبێت کەلەڕەق بۆ کەلەڕەق!!"
لە ژێر لێوەیەوە وتی و بەرەو دەرەوە بەڕێڪەوت...

لەکاتێڪدا زۆیا بەتێنەگەیشتنەوە بەدوای کەوت چونکە لە قسەکەی تێنەگەیشت...

لەگەڵ هاتنە دەرەوەی ڕوخسارێڪی گرژی پیشاندا بە بینینی ئەوەی بەرامبەری...

جۆنگڪووك" بۆ کوێ ئاوا؟!"
بە وردی سەیری دەڪردن...

ناینا" تۆ چی دەکەی لێرە بەم کاتە ئەی نەدەبوو لەبەندەرەکە بیت لەگەڵ جین؟!"
ویستی بابەتەکە بگۆڕێت...

جۆنگڪووك" پرسیار بە پرسیار وەڵام نادرێتەوە براژن"
بە گرژی وتی و چاوەڪانی گواستەوە سەر زۆیا...

کەوا سەری نزم ڪردبوویەوە و یاری بە پەنجەکانی دەڪرد...

جییۆڵ" دەڕۆین بۆ نێو بازاڕ وە ویستمان زۆیا بە نێو بازاری دۆنگهای بگەڕێنین و کەمێک پێداویستی بکڕین ئەمە چی تێدایە؟!"
بە بێزاری وتی و قۆڵەڪانی لە نێو یەڪتری گرێدابوو...

جۆنگڪووك" هیچ،کەواتە من دەتانگەیەنم!!"
بە ئاسایی وتی و بە پێش ئەوان کەوت...

ناینا و جییۆڵ شۆك بوون...

ناینا" جییۆڵ ئەوەی من بیستم تۆش بیستت؟!"
بە باوڕپێنەڪراوی وتی...

جییۆڵ" دڵنیا نیم!! کاکم لەگەڵ ئێمە دێت بۆ بازاڕ ڪردن!!"
وشەڪانی بە بڕگە بڕگە دەوت و سەیری ناینا.ی ڪرد..

ناینا" یان بەهۆی..."

هەردووڪیان بەیەڪەوە سەیری زۆیا.یان ڪرد...

زۆیا" چ چی بوە؟!"
بە تێنەگەیشتنەوە وتی...

جییۆڵ" من لە ئێستاوە ئەوم قبوڵە وەک براژن!!"
بە پێڪەنینەوە وتی و بەرەو لای ئۆتۆمبێلەکەی جۆنگڪووك ڕۆشت...

ناینا"دەی هاوگیان گیان با ئێمەش بڕۆین!!"
بە پێڪەنینەوە قۆڵی لە نێو قۆڵی ئەو كچە داماوە نا لەکاتێڪدا لە هیچ لەو قسانەی ئێستا تێناگات...

∘∙~تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ بووم~∙∘ J.kWhere stories live. Discover now