ناو: "ڕووبی"
تەمەن: شازدە ساڵان
ئاست: نزم/ لە مەیخانەیەکی کۆن کاردەکات و دەژی.ناو:" ڤیکتۆر ماثیۆس "
تەمەن: بیست و حەوت ساڵان
ئاست: بەرز/ لە خێزانێکی بەشکۆی باشووری ئێستراوە هاتووە وە پێشڕەوی جەنگە.ناو:" هێنری کاڤڵ "
تەمەن:سی و چوار ساڵان
ئاست: مامناوەند/ خێزانی نیە بەڵام پاسەوانی شاهانەی کۆشکی ئێسترا'یە.
ناو:" بێلادۆنا ماثیۆس "
تەمەن: چواردە ساڵان
ئاست:" بەرز/ خوشکی بچوکی ڤیکتۆر'ەناو:” لونا کاڤڵ”
تەمەن: پێنج ساڵان.
ئاست: مامناوەند/ کچی هێنری’یە.
چیرۆکی خۆشەویستی ڕێگە پێ نەدراوە لە نێوان کەسێک کە دەبێت بوونی نەبێت وە جەنگاوەرێک.
”پاسەوانەکانی کۆشک لێرەن وە داوای تۆ دەکەن.”
چاوەکانم داخست وە هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی پێش ئەوەی کۆتا قومی خواردنەوەکەم بخۆمەوە.
هەموو ڕۆژێک بەبیری خۆمی دەهێنمەوە کە کەمی ماوە بۆ تۆڵە سەندنەوە وە دەبێت بەرگەی داواکاریەکانی ئەو نەفرەتیە بگرم بەڵام دیوارەکانی خۆڕاگریم وردەوردە دادەڕمێن وە هەست بە خۆم دەکەم کە بەرەو لێواری لەدەستدانی هۆشم دەچم.لە شوێنی خۆم هەستامەوە وە پۆشەرەکەم لەسەر باڕە کۆنەکە بەرز کردەوە بۆ ئەوەی لەبەری بکەم پێش دیدارم لەگەڵ هێنری.
دەرگاکەم کردەوە بۆ ئەوەی چاوم بە پرچە سپیەکەی پاسەوانی شاهانە بکەوێت کە لە
فەرشێکی بەفر جودا ناکرێتەوە. بەڵام ئەو نەبوو.لە شوێنیدا چاوم بە جوتێک چاو کەوت کە هەموو سێبەرەکانی ترساند بە جۆرێک کە هەموویان لە ژێر پۆشەرەکەمدا خۆیان حەشار دا.
[Start: 9/1/2024]
[End: ????]
YOU ARE READING
{ MADNESS }
Romance(18+) پێشڕەوی جەنگ گەڕاوەتەوە وە هەموو دانیشتوانی مادۆنا ئاهەنگ دەگێڕن بە خۆشی سەرکەوتن لە جەنگێکی پینج ساڵە وە بەزاندنی دوژمن بە ڕادەیەک کە هەموو مەملەکەتەکانی دونیا پیرۆزبایی لە مەملەکەتی مادۆنا دەکەن بە تایبەتی کۆشکی 'ئێسترا'. ئەو شوێنەی پێشڕەوی...