6. skyfall.

141 30 10
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


RUBY



بۆنی گۆشتی کەروێشک بڵاوەی بە کامپەکەمان هێنابوو وە ئاسمان بە ڕەنگی خوێنی ئافرۆدایت داپۆشراوە. مانگ دەدرەوشێتەوە وە ڕێگە نیشانی گۆشخۆرەکانی ناو دارستانەکە دەدات.

”فەرموو، خانمەکەم.” ڕۆبین منی لە خەیاڵەکانم دەرهێنا وە پارچەیەک گۆشتی پێشکەش کردم. ”سوپاس.” من گۆشتەکەم لە دەستی وەرگرت. ”ناوم ڕووبی’یە بۆ زانیاریت.” من ڕوونم کردەوە لە کاتێکدا گازم لە خواردنەکە گرت. رۆبین خەندەیەکی کرد. ”دەزانم، ئەگەر ناڕەحەتیت دەتوانم بە ناوی خۆت بانگت بکەم.” ئەو گوتی.
من سەرم لەقاند وە تێبینی دوو جەنگاوەرەکەم کرد کە بە بێدەنگی نانیان دەخوارد.
”تەنها ئەوەیە کە من ئافرەت نیم. تەنها کچێکی شازدە ساڵانم. ’خانمەکەم’ لە من ناگونجێت.”

چاوی هەرسێ جەنگاوەرەکە کەوتە سەر من. ”چ-چی؟" هاری بە سەرسوڕماویەوە پرسی. ”شازدە ساڵ؟ تۆ گاڵتە دەکەیت؟" ڕۆبین بە دوودڵییەوە خەندەیەکی کرد وەک ئەوەی بیەوێت کە بڵێم گاڵتە دەکەم.
”نەخێر.” من بە سادەییەوە گوتم. وە بەردەوام بووم لە خواردن.

”تۆ هیچ لە شازدە ساڵان ناچیت.” هاری گوتی.
”بەڵام تۆ گوتت کە خەڵکی ئێسترا نیت، کەی گەشتن کرد بۆ ئێسترا؟" ڤیکتۆر پرسی.
”من لە باکوور لەدایک چاوم کردەوە. وە ئەو کاتە تەمەنم چوار ساڵ بوو. ڕاوچییەکانی ئێسترا منیان دۆزییەوە وە ماریی منی هەڵگرتەوە.” من بە ناڕوونی وەڵامم دایەوە.
”کەواتە تۆ ون بووبوویت؟" هاری پرسی.
”ئەگەر ونبوومایە ئێستا دەمزانی کە لە کوێیەوە هاتووم؟" من پرسیم. ئەوان تەنها بە سەرسوڕماویەوە تەماشایان کردم.

”خاوەنشکۆ بە خانم بانگی کردیت.” ڤیکتۆر گوتی. ”ئەو پیاوە پیرە جیاوازە.” من وەڵامم دایەوە. ”کەواتە تۆ دۆستی ئەویت؟" چاوەکانی لەسەر خواردنەکەی بەرز کردەوە بۆ ئەوەی بە قووڵی تەماشای من بکات. ”خەون دەبینێت.” من وەڵامم دایەوە.

’برسیمە.’ ڤیریۆس بە لاوازی لە ناخمدا ڕایگەیاند. ’دەتوانیت ڕاو بکەیت.’ من وەڵامم دایەوە. ’هەموو وزەی خۆمم بە زێستا بەخشی بۆ ئەوەی گورگەکان ڕاو بکات.’ ئەو گوتی.
سێبەرەکان هەرگیز ڕاوەکانی خۆیان دابەش ناکەن تەنانەت ئەگەر یەکدی’ش بەکار بهێنن بۆ ڕاوەکە.
من هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی. ’خۆت دەزانی دەبێت چی بکەیت، وەرە بۆ ئێرە.’ من لە ناخمدا فەرمانم کرد.

{ MADNESS }Where stories live. Discover now