RUBY
کارێکی گەمژانە بوو، دەزانم. هەرخۆی بۆچی ئەوەندە ڕای پیاوێکم بەلاوە گرنگ بوو. لە کاتێکدا تەنانەت ئیمپراتۆری خواوەندەکانیش دانی بە جوانی مندا ناوە.
بەڵام شتێک هەیە لە چاوەکانی ڤیکتۆر کە زۆر لە چاوە بەتاڵەکانی هیپێستۆس و زیوس’یش مەترسیدارترە.بەڵێ، ئەو ئێستا وادەزانێت کە تەنها خەوێکی زۆر خۆشی بینیوە. بەڵام هەستی دەستەکانی لەسەر جەستەم شتێکی زۆر جیاواز بوو. هەموو ئەم دووسەد ساڵە هەرگیز بەو شێوەیە هەستم نەکردووە. نەفرەتی لەوەتەی کە دروست بووم بەو شێوەیە هەستم نەکردووە!
هەمیشە مرۆڤم بە بوونەوەری زۆر بێسوود دەبینی، لە چاوی مندا ئەوان زۆر کەم دەژیان وە هیچ ئامانجێک لە بوونیاندا نەبوو. بەڵام ئێستا ئەوان بە بەشەنسترین بوونەوەرەکانی هەموو فەلەک دەبینم.
چەند خۆش دەبێت کە منیش ئێستا بتوانم بمرم وە ڕووحم بچێتە جەستەیەکی نوێیەوە بەبێ هیچ یادەوەرییەکی ژیانە کۆنەکەم. بەڵام ئەوە مەحاڵە بۆ من. من مرۆڤ نیم. من فریشتەم. من بۆ هەتاهەتایە دەژیم وە لەم کاتەدا مرۆڤێک ئامانجی لە من زۆرترە.تەماشای سەرەوەم کرد. ئاسمان خەریکە بە خوێنی ئافرۆدایت ڕەنگ دەبێت. ”کاتی ئەوەیە بڕۆین، هەموو شتێک ئامادەیە؟" من لە سێ پیاوەکەم پرسی کە هەموو ڕۆژەکە سەرقاڵی ڕاوکردن و ئامادەکردنی پێداویستییەکان بوون بۆ گەشتەکە.
”بەڵێ، پێویستت بە یارمەتی هەیە؟" هاری لە منی پرسی لە کاتێکدا ئاماژەی بە ئەسپە ڕەشەکە کرد کە پێیان گوتم ناوی ’سامسۆن’ە. من سەرم بە نەخێر لەقاند وە بە ئاسانی سەرکەوتم.هاری وە ڕۆبین پێشکەوتن وە دەستیان کرد بە پەڕینی ڕووبارەکە. من ئاوڕم دایەوە وە بە بێدەنگی تەماشای ڤیکتۆرم کرد کە بەردەوام بوو لە بەستنەوەی کەلوپەلەکان.
ئەو بە تەواوەتی ڕۆژەکە منی فەرامۆش کرد وە ڕەتی کردەوە کە تەنانەت تەماشای چاوەکانیشم بکات.
بە ڕوخساریەوە وا دەردەکەوێت کە هەست بە خراپی دەکات، بەڵام بۆچی؟ کێ ڕوخساری هێندە داڕماوە لە کاتێکدا خەونێکی هێندە خۆشی بینیوە بە فریشتەیەکەوە؟”بەستنەوەی فەروو هێندە قورسە؟" من بە بێزارییەوە پرسیم لە کاتێکدا بینیم کە هاری وە ڕۆبین لەوبەری ڕووبارەکەوە تەماشامان دەکەن. ڤیکتۆر وەڵامی نەدامەوە وە تەنها بەردەوام بوو لە کاری خۆی. خەندەیەک لەسەر لێوەکانم دروست بوو بەڵام بە خێرایی پشتم لە ئەو کرد بۆ ئەوەی نەیبینێت. ”دوێنێشەو زۆر ناڕەحەت دیار بوویت لە خەودا. ڕوونی دەکاتەوە کە بۆچی هێندە داڕماویت ئەمڕۆ.” من لە ژێر هەناسەمەوە بە توانجەوە گوتم.
YOU ARE READING
{ MADNESS }
浪漫(18+) پێشڕەوی جەنگ گەڕاوەتەوە وە هەموو دانیشتوانی مادۆنا ئاهەنگ دەگێڕن بە خۆشی سەرکەوتن لە جەنگێکی پینج ساڵە وە بەزاندنی دوژمن بە ڕادەیەک کە هەموو مەملەکەتەکانی دونیا پیرۆزبایی لە مەملەکەتی مادۆنا دەکەن بە تایبەتی کۆشکی 'ئێسترا'. ئەو شوێنەی پێشڕەوی...