3. warrior?

187 28 14
                                    

RUBY

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

RUBY

”کچەکان کۆ ببنەوە! ئەمەی باسی دەکەین سوارچاک و پیاوی بەهێزن کە پێنج ساڵە بۆنی ئافرەتیشیان نەکردوو! دەبێت بە جوانترین شێوە خزمەتیان بکەن!" هەموو سۆزانیەکان کۆبوونەوە لە خوشکە’ماریی’ کە بە وریاییەوە فەرمانی دەکرد. خەندەیەک لەسەر لێوەکانم دروست بوو کاتێک چاوەکانی ماریی کەوتنە سەر من کە لە پشتی باڕەکەوە سەرقاڵی پاککردنەوەی کوپی بییرە بووم.
ئەو بۆ چەند چرکەیەک بیری کردەوە کە چی بڵێت پێش ئەوەی قسە بکات. ”تۆش لێرە کار دەکەیت، دەبێت هەموو بییرە نوێیەکان لە کۆگاکە دەربهێنیت وە ئەمشەو پێشکەشی بکەیت!" ئەو فەرمانی کرد.

من سەرم بە بەڵێ لەقاند وە بەردەوام بووم لە کارەکەم.
هەندێک لە سۆزانیەکان تەماشای منیان کرد وە لە نێوان خۆیاندا قسەیان دەکرد.
”هەر بەڕاست ئەو هەرگیز جێگەی هیچ کڕیارێکی گەرم نەکردووە؟" یەکێکیان پرسی لە کاتێکدا بێئاگا بوو لەوەی کە من گوێم لە هەموو شتێکە. ”ئەوە مەحاڵە گەمژا. ئەو هەموو چەند ڕۆژێک بانگ دەکرێت بۆ ناو کۆشک، دڵنیام یەکێک لە جێگە شاهانەکان گەرم دەکات!" سۆزانیەکەی تەنیشی وەڵامی دایەوە. ”ئەو زۆریش گەنجە، ئەو پلە بەرزانە هەمیشە ئارەزوویان بە بەرهەمە نوێیەکان هەیە.” سۆزانیەکەی یەکەم گوتی.
”سەردەمانێک ئێمەش گەنج بووین و شەنسی ئەویشمان نەبوو.” ئەوان دەستیان کرد بە پێکەنین کاتێک هەموویان دەستیان کرد بە خاوێن کردنەوەی مەیخانەکە.

’مرۆڤی گەمژە!’ دەنگێک لە ناخمدا گوتی کە وایکرد خەندەیەک لەسەر لێوەکانم دروست ببێت.

”ڕووبی؟ کەرەستەکان ئامادەن؟" ماریی پرسی کاتێک هاتە پشتی باڕەکەوە وە لە تەنیشتم وەستا. ”بەڵێ، دارتاشەکە دوازدە دەستی نوێ کوپی بیرەی هێنا ئەم بەیانیە وە میوەفرۆشەکەش هەموو بەرهەمەکانی هێنا کە داوامان کردبوو.” من بە هێمنی ڕوونم کردەوە.
”ئەی بییرەکان؟" ئەو دیسانەوە پرسی.
”ئەوەندەی کە پێمکرا لە کۆگاکە دەرمهێنا.” من گوتم.
خاوەنی مەیخانەکە بۆ چەند چرکەیەک بە دوودڵییەوە تەماشای کردم. ”دڵنیایت کە باش دەبیت؟" ئەو بە خەمخۆریەوە پرسی.

من خەندەیەکم کرد کاتێک دوێنێم بیر کەوتەوە. زۆرم بیر نەماوە بەڵام دەزانم کە سەربازی شاهانە منی هێنایەوە ماڵەوە. وە دەتوانم بڵێم کە لە حاڵێکی زۆر باشدا نەبووم.
”من باشم.” من گوتم، ماریی سەری لەقاند وە گەڕاوە بۆ سەر کاری خۆی.

{ MADNESS }Where stories live. Discover now