2. a little taste.

287 28 1
                                    

فریشتەیەکی بچووک

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

فریشتەیەکی بچووک. دروستکراوی ’ئافرۆدایت’ خواوەندی جوانی. بە تاکە منداڵی خواوەندێک ناسراوە کە تەنها لە ئاگر دروست کراوە وە هاوبەشی بە ڕووحی دایکی دەکات.

هەتیوێک بە جوانیەکی لەڕادە بەدەرە، کە بە دڵنیاییەوە چاوەڕوان کراوە لە تاکە کچی خواوەندی جوانی.
’ئۆنۆرا’  هەمیشە گوێڕایەڵی دایکی بوو وە بە کوێرانە ژێردەستی دایکی کرد. سەرەڕای ئەوەی کە درۆی پێ ناکرێت.
ئەو هەمیشە خولیایەکی بۆ هێز هەبووە. هەمیشە لە ژێر برژانگەکانیەوە تەماشای ژیانی کردووە وە لە گۆشەی هەورەکاندا بە بێدەنگی گوێی گرتووە.

زۆر شت گۆڕا کاتێک ’زویس’ ئیمپراتۆری هەموو خواوەند و فریشتە و بوونە نزمەکان بە هاوسەرگیری ئافرۆدایت و هیپێستۆس’ خواوەندی ئاسنگەری،  ڕازی بوو.
ئەمە ئافرۆدایتی ناچار کرد کە هەموو خۆشەویستەکانی بەلا بدات وە وەک و هاوسەرێکی شیاو هەموو مانای بوونی بۆ مێردەکەی تەرخان بکات.

ئەوە شتێکی ئەستەمە بۆ خواوەندی جوانی کە هەمیشە ڕاهاتووە کە جێگەکەی گەرم بێت بە چەندەها فریشتەی سەرنجڕاکێش.

وە دەتوانم بڵێم ئەوە بوو کە بۆ هەتاهەتایە مانای ناوی ئافرۆدایت’ی لەناو برد.









ئۆنۆرا هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی لە کاتێکدا ڕوخساری لەسەر سەرینە ئاوریشمەکان حەواندەوە. ”بۆنت گوڵێکی سەر زەویم بە بیر دەهێنێتەوە.” هیپێستۆس بەوپەڕی نەرمەوە گوتی لە کاتێکدا چەند تاڵێک لە پرچی ئۆنۆرا’ی بۆ لێوەکانی برد وە ماچی کرد.
چاوەکانی فریشتە بچوکەکە درەوشانەوە لە کاتێکدا ئاوڕی دایەوە وە بە پۆشەرە ئاوریشمەکان جەستەی پۆشی.
”تۆ من بە بوونەیەکی نزمی سەر زەوی دەبینیت؟" ئۆنۆرا پرسی. بە پەنجەکانی یاری لەسەر پێستی خواوەندەکە دەکرد.

دەستەکانی خواوەندی ئاسنگەری دیسانەوە خۆیان بە جەستەی ئۆنۆرا ناساندووە لە ژێر پۆشەرەکەدا. ”هیچ بوونەیەکی سەر زەوی و بەهەشت لە تۆ ناباتەوە لە جوانی.” لێوەکانی دیسانەوە خۆیان بە ملی ئۆنۆرا گەیاند.

قێزەون بوو. هەموو دەستلێدانێک لەلایەن هیپێستۆس’ەوە بۆ ئۆنۆرا قێزەون بوو. بەڵام هەر ناچار بوو کە بەرگەی بگرێت. ”کەمی ماوە بۆ ئەوەی ببم بە هاوسەری خواوەندێک.” بیرۆکەکە لە مێشکی فریشتەکەدا دەسوڕایەوە وە خۆڕاگری پێ دەدا.

{ MADNESS }Where stories live. Discover now