9, the cave.

130 24 0
                                    

RUBY

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

RUBY

”لێرە چاوەڕوانم دەبن، لەگەڵ دەرچوونی مانگە سوورەکە ئاگرەکە تێربکەن بە ڕادەیەک کە بە ڕوونی ببینن.” من ڕوونم کردەوە لە کاتێکدا پۆشەرەکەم لە شانەکانم کردەوە وە ڕادەستی ڕۆبینم کرد. ئەسپە ڕەشەکەی ڤیکتۆر لە پشتمەوە وەستابوو.
”سێبەرەکان یاری بە دەروون دەکەن، هەرچی ئاژەڵێک یان تاریکیەکی جووڵاوتان بینی، فەرامۆشی بکەن. وە بە هیچ شێوەیەک هەوڵی لەناوبردنیان مەدەن.”

”دڵنیایت کە پێویستت بە ئێمە نیە؟" ڕۆبین بە دوودڵیەوە پرسی. من چەند جارێک چاوەکانم پرتاند. چی بە مرۆڤێک بڵێم کە وادەزانێت کە بەرگەی ئەشکەوتی خواوەندەکان دەگرێت؟__ هیچ. هیچم نەگوت وە ئاوڕم دایەوە بۆ ڕووی ئەسپەکە لە کاتێکدا سێ جەنگاوەرەکە چاوەڕوانی وەڵامەکەم بووم.
”هەوڵ دەدەم کە لەگەڵ نەمانی مانگە سوورەکە بگەڕێمەوە.” من گوتم لە کاتێکدا سەرپەرشتی ئەسپەکە کەوتم.
”ئەگەر بۆ یەک ساتیش لە مردن دەترسن، بە دوام مەکەون.” من بۆ کۆتاجار ئاگادارم کردنەوە وە وردەوردە گرێی ئەسپەکەم ڕاکێشا وە دەستم کرد بە جووڵان بەرەو ڕۆژهەڵات.

خۆر تەنها چەند خولەکێک دەبێت بە تەواوەتی هەڵهاتووە وە دارستانەکە وا خەریکە ڕووناک دەبێتەوە لە کاتێکدا چڕی دارەکان کەم دەکات وە زەوییەکەی سەخت دەبێت.
دوێنێ ئێمە توانیمان کە بگەین بە سنووری دارستانێکی پارێزراو تەنها لە تەنیشت چیاکانی زیوس’دا.
لەوێ توانیم کە بڕوا بە جەنگاوەرەکان بێنم کە بۆ شەوەکە بمێنینەوە وە بۆ ئەمڕۆ لە کامپەکەیان چاوەڕوانم بن لە کاتێکدا من سەردانی ئەشکەوتی خواوەندەکان دەکەم.

وردەوردە دەنگی پێیەکانی ئەسپەکە لە بێدەنگی بەفرە نەرمەکە گۆڕا وە تەقەتەقی تاوێر و بەردە وشکەکان.
لەو ڕۆژەی کە دارستانەکەی هیپێستۆس’مان تێپەڕاند، تەنانەت بۆ چرکەیەکیش چاوەکانم دانەخستووە. ئەو نەفرەتیە هەموو خولەکێک هەوڵ دەدات کە بە شێوەیەک دەستی بە من بگات بێ ئەوەی پێیەکانی بە زەوی پیس بکات.
دەیەوێت کە وەکو فریشتەیەکی باش، پاڵبدەمەوە و چاوەڕوانی فەرمانەکانی ببم.
’بەسەر جەستەی مندوومدا.' من لە ناخمدا گوتم.

لەگەڵ بڕینی تاوێرەکان و بەرزبوونەوە لە ئاستی دارستانەکە ڕەشەبایەکی تەزێنەر بە ڕوومدا دەهات، بەڵام هیچ بەفرێکی لەگەڵدا نەبوو. سەرەڕای ئەوەش، من پۆشەرەکەم لەگەڵ جەنگاوەرەکان بەجێهێشت بۆ ئەوەی بە خێراییەکی لە دەروازەی ئەشکەوتەکە بناسرێمەوە.
هەست بە چاوە بچووکەکانی پاسەوانی ئەشکەوتەکە دەکەم لەسەرم کە بە شاراوەیی لە دوامەوە چاودێریم دەکات.

{ MADNESS }Where stories live. Discover now