8. cursed.

165 32 9
                                    

RUBY

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

RUBY



خوێن لەگەڵ ئاوی کانیەکەدا تێکەڵاو بوو لە کاتێکدا بەردەوام بووم لە پارچەپارچە کردنی کەروێشکەکەی کە دوێنێ گرتمان دوای ئەوەی لە سنوری دارستانی هیپێستۆس دەرچووین.
دوێنێ دوای ئەوەی خۆر نیشتەوە، بە خۆشبەختیەوە توانیمان لە سنوری دارستانەکە دەربچین. وە دەتوانم بڵێم کە هەرسێ جەنگاوەرەکە وەکو مردویان لێهات دوای ئەوەی لە نزیک کانیەکیترەوە ئاگرمان دروست کرد بۆ مانەوە.
ئەوان هێشتا بەخەبەر نەهاتوون.

’هیپێستۆس چەند جارێک هەوڵی سەردان کردنی داویت، ڕێگە مەدە خەو بتباتەوە. ’ زێستا لە ناخمدا ڕایگەیاند.
هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی وە لەپڕدا هەستم بە بوونی یەکێک لە جەنگاوەرەکان کرد لە دوامەوە، هاری.
”تۆ چی دەکەیت؟” ئەو پرسی بە دەنگێکی خەواڵوەوە.
من پارچە گۆشتەکانم لەسەر بارچەیەک پێستی وشک دانا وە هەستامەوە سەر پێیەکانم.
”گوتم کە خواردن ئامادە دەکەم، وەکو سوپاسگوزاری بۆ ماندوو بوونی دوێنێ.” من بە خەندەیەکی بچووکەوە گوتم.

ئەو بۆ چەند چرکەیەک تەنها تەماشای من و گۆشتەکەی کرد.
چەند جارێک چاوەی پرتاند. ”ئەمە یەکەمجارە خەندەیەکی ڕاستەقینە لەسەر ڕوخسارت دەبینم.” ئەو گوتی وەک ئەوەی تاکە شت بێت کە بە مێشکیدا هاتبێت.
لە وەڵامدا من پێکەنینێکی لاوازم کرد. ”تۆ دڵنیایت؟ کێ ناڵێت خەون نابینیت؟" من بە پێکەنینەوە گوتم وە بەڕێ کەوتمەوە بۆلای ئاگرەکە وە دوو جەنگاوەرەکە کە تازە بەخەبەر دێن.

”بەیانی باش.” من گوتم لە کاتێکدا لە تەنیشت ئاگرەکە دانیشتم. ڤیکتۆر سەری بەرز کردەوە وە بە ڕوخسارێکی سەراوژێرەوە تەماشای کردم. پرچی هەمووی ئاڵۆزا بوو وە لایەک لە ڕوخساری سوور هەڵگەڕابوو بەهۆی شێوازی خەوتنەکەی. ”هممم، تۆ لە مردوو دەچیت.” من بە سادەییەوە گوتم وە پارچە کۆشتەکانم لەسەر بەردە ڕوتەختەکە دانا کە لەسەر ئاگرەکە بوو.
ڕاستەوخۆ بۆنێکی بەلەزەت بڵاوەی کرد. دیار بوو ئەوە ڕۆبین’ی لە ژێر فەرووەکانی دەرهێنا.
”کەروێشک؟" ئەو پرسی لە کاتێکدا سەری بەرز کردەوە.
”بەڵێ.” من گوتم لە کاتێکدا بەردەوام بووم لە برژاندنی پارچە گۆشتەکانی بەردەستم.

ڤیکتۆر هەستایەوە وە دەستی بەناو پرچیدا هێنا.
”پێویستی نەدەکرد ئەو کارە بکەیت، ئێمە خۆمان ئامادەمان دەکرد.” ئەو ڕایگەیاند. من سەرم لەقاند. ”دەزانم، وە بەلامەوە گرنگ نیە.” من بە هێمنی گوتم.
”لە کەیەوە بەخەبەریت؟" ڕۆبین پرسی لە کاتێکدا تەماشای جلەکانی بەرمی دەکرد. ”من نەخەوتم.” من وەڵامم دایەوە.
”بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین ئەمڕۆش، دەبێت پشوو وەربگریت.” هاری گوتی لە کاتێکدا گەڕایەوە وە لە نزیک ئاگرەکە دانیشت.

{ MADNESS }Where stories live. Discover now