10, the kiss.

251 33 14
                                    


RUBY

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

RUBY




بێدەنگی بەناوماندا بڵاو بوویەوە لە کاتێکدا جەنگاوەرەکان بیریان لە قسەکانم دەکردەوە. بە جەنگاوەرەکان مەبەستم هاری و ڤیکتۆرە کە دوودڵ دیارن. ڕۆبین تەنها بە پەرۆشیەوە چاوەڕوانی ئەوان دەکات بۆ ئەوەی بڕیار بدەن. ئەو بڕیاری خۆی داوە.

”کەواتە؟" من بێدەنگیەکەم شکاند.
”من ڕازیم!" رۆبین ڕاستەوخۆ وەڵامی دایەوە، من خەندەیەکی بچوکم کرد. ”کەواتە نزیک بەوە لێم.” من ڕامگەیاند وە ئەو ڕاستەوخۆ ئەوەی کرد کە گوتم.
کەوتە سەر ئەژنۆکانی لە بەرامبەرم وە بە بێدەنگی تەماشای کردم. دەستەکانم بەرز کردەوە بۆ ڕوخساری وە ڕوومەتە ساردەکانیم گرت.
گەرمییەک لە ناخمەوە هەڵقوڵا لە کاتێکدا ڕوخسارم لەوەی ڕۆبین نزیک کردەوە. ”هەناسەیەکی قووڵ هەڵبمژە. ” من گوتم لە کاتێکدا هێزم بەخۆمدا کە تەمەن بۆ جەستەی ئەو بگوازمەوە. لێوەکانم بە تەواوەتی لەوانەی ئەو نزیک کردەوە وە گەرمییەکانی ناخم بەرز بوویەوە وە گەروومی سوتاند لە کاتێکدا دوکەڵێکی درەوشاوە لە نێوان لێوەکانم هاتە دەرەوە.

ڕۆبین بە خێرایی دووکەڵەکەی هەڵمژی وە چاوەکانی بە توندی داخست. تەنها چەند چرکەیەکی خایاند بۆ ئەوەی تەمەنی هەتاهەتایی بە ڕۆبین ببمەخشم لە کاتێکدا بەشی هەزارەها ساڵ وزەی جەستەی خۆمم بەکارهێنا بۆی.
ئەو بە وریاییەوە چاوە درەوشاوەکانی کردەوە وە ڕاستەوخۆ فراوان بوونەوە کاتێک بەوانەی من کەوتن.

”سڵاو.” خەندەیەکی بچوک لەسەر لێوەکانی دروست بوون وە ڕوومەتەکانی سوور هەڵگەڕان کاتێک تێبینی نزیکی منی کردم.
هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی وە بە خێرایی هەوڵمدا شوێنی وزە بەکارهاتووەکەم پڕ بکەمەوە. ڕوخسارم لە رۆبین دوور خستەوە وە ئاوڕم دایەوە بۆ دوو جەنگاوەرەکە کە وەکو ئاسکی کێوی تەماشام دەکەن.

”ئێستا چی دەڵێن؟" من پرسیم لە کاتێکدا ڕۆبین خۆی لە من دوور خستەوە وە بە سەرسوڕماویەوە تەماشای جەستەی دەکرد. ”من هیچ هەست بە سەرما ناکەم، ئەمە ناوازەیە!" ئەو بە پەرۆشیەوە گوتی.
”تۆ چۆن ئەو کارە دەکەیت؟" هاری یەکەم بوو لە دوانەکە بۆ ئەوەی قسە بکات. من شانەکانم بەرز کردەوە ” توانای فریشتەیەک کە لە هەموو مرۆڤێک زۆرتر ژیاوە.”

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Mar 02 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

{ MADNESS }Where stories live. Discover now