4. princess.

163 28 4
                                    

RUBY

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

RUBY

"پاسەوانەکانی کۆشک لێرەن وە داوای تۆ دەکەن.”

چاوەکانم داخست وە هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی پێش ئەوەی کۆتا قومی خواردنەوەکەم بخۆمەوە.
هەموو ڕۆژێک بەبیری خۆمی دەهێنمەوە کە کەمی ماوە بۆ تۆڵە سەندنەوە وە دەبێت بەرگەی داواکاریەکانی ئەو نەفرەتیە بگرم بەڵام دیوارەکانی خۆڕاگریم وردەوردە دادەڕمێن وە هەست بە خۆم دەکەم کە بەرەو لێواری لەدەستدانی هۆشم دەچم.

ئێستا چەند هەفرەتەیەک دەبێت دوای مەڕاسیمی پێشوازی کردن لە پێشڕەوی جەنگ. وە پێشبینیم کرد کە خێزانی شاهانە سەرقاڵ بن بۆیە هیچ دەنگیکیان نییە وە بۆ ئەم دوو هەفتە منیان بە تەنها بەجێهێشتووە. ئەوەش شتێکی باشە ئەگەر لە من بپرسیت.

لە شوێنی خۆم هەستامەوە وە پۆشەرەکەم لەسەر باڕە کۆنەکە بەرز کردەوە بۆ ئەوەی لەبەری بکەم پێش دیدارم لەگەڵ هێنری.

دەرگاکەم کردەوە بۆ ئەوەی چاوم بە پرچە سپیەکەی پاسەوانی شاهانە بکەوێت کە لە
فەرشێکی بەفر جودا ناکرێتەوە. بەڵام ئەو نەبوو.

لە شوێنیدا چاوم بە جوتێک چاو کەوت کە هەموو سێبەرەکانی ترساند بە جۆرێک کە هەموویان لە ژێر پۆشەرەکەمدا خۆیان حەشار دا.
ڕوخسارێکی پاک، وە پێستێکی ئەسمەر. پرچی کاکاویەکی زۆر تاریک بوو.
"تۆ کێیت؟" من پرسیم لە کاتێکدا هەنگاوم بەرەو پێشەوە نا.
ئەو تەنها بە چاوە تیژەکانی تەماشای کردم کاتێک دوو پاسەوان لە دوایەوە بە توڕەییەوە تەماشایان کردم.
”ڕێزی خۆت بگرە، دەزانیت لەگەڵ کێ قسە دەکەیت؟!" یەکێکیان بە توندی گوتی.
”نەخێر، نازانم بۆیە پرسیار دەکەم.” من بە وشکی وەڵامم دایەوە بێ ئەوەی چاوم لەسەر ئەوانەی ئەو لابدەم.

”ڕێز بنوێنە، گەمژە! ئەوە بەڕێز’ ڤیکتۆر’ە.” پاسەوانەکە دیسانەوە گوتی. من لە کۆتاییدا چاوەکانم سوڕاند وە هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی. ”بەڕێز ڤیکتۆر گازی لە زمانی گرتووە؟” من پرسیم بە بێزاری. ”چۆن یارمەتیتان بدەم؟"

”ڕووبی، تۆیت؟" پاسەوانەکەیتر پرسی. ”بەڵێ.” من وەڵامم دایەوە.

”تۆ زۆر جوانتر بوویت کە چاوەکانت لەسەر زەوی بوون وە دەمت داخستبوو.” لە کۆتاییدا بەڕێز ڤیکتۆر بەژداری کرد بە بیروڕای خۆی. من خەندەیەکم کرد. ”بەژداریم لە خەمەکانت دەکرد ئەگەر بەلامەوە گرنگ بووایە.” من گوتم لە کاتێکدا باڵەکانم لە خۆم ئاڵاند وە لە ناخمدا سێبەرەکانم کۆنتڕۆڵ کرد.
”چۆن یارمەتیتان بدەم؟" من دیسانەوە خۆم دوبارە کردەوە.

{ MADNESS }Where stories live. Discover now