CHAPTER《8》

183 31 5
                                    





𝘝𝘰𝘵𝘦 & 𝘊𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵





"ئامی تکایە ئەمرۆ کۆتا رۆژە،بابچین"

لوسیا تەواوی کاتە لەگەڵم خەریکە
دەیەوێت لەگەڵی بچم بۆ ئەو گەشتەی قوتابخانە
بەبۆنەی کۆتای رۆژ دایان ناوە کە
تەنها بۆماوەیە دوو رۆژە دوای ئەو پشووە بۆ تاقیکردنەوە

"لوسیا ، زۆریم لێمەکە نامەوێت بێم
ئەگەر حەزت لێیەتی دەتوانی بچیت "

"نەخێر، من بێتۆ ناچم کێشەنە کۆتا ساڵی قوتابخانەم بابەوجۆرە بێت "

دڵنیابووم ئەمە فێڵە تاکو رازیم بکات بەڵام بەشێوەیەک خۆی بێتاوان کردووە
لەراستیدا هەست بەتاوان دەکەم نێوچەوانم بەدەستەکانم شێلا

"باشە ، باشە خۆت بەوجۆرە لێمەکە"

"بەڵێ، زۆر سوپاسی بەخشندەیت دەکەم خاتوونی پەنگوین"

بەچاوێکی بکوژانە سێرم کرد ئەویش پێدەکەنی
تەنها ئەومابوو ئەو نازناوە بەکار بهێنێت

"سێربکە،گەروادەکەیت ئەوە من نایەم"

"ببورە ببورە تەواو تەنها وەرە"

کۆتا گازم لە لەفەکەی دەستم دا پاشان هەڵسام پاشماوەکانی سەر مێزەکەمم کۆکردەوە
لوسیاش دوای تەواوبوونی هەمان شتی کرد

وانەکان بەتەواوی کەمبوون یاخود مامۆستاکان نەدەهاتن بەهۆی تەواوبوونی وانەکەوە
هەمووان لەپۆل بووین
بەڵام هیچ مامۆستایەک نەدەهات ئەوەش تەواوی قوتابیانی بێزار کردبوو
زۆرێک خەریکی موبیلەکانیان بوون یاخود سەریان لەسەر رەحلەکانیان بوو

لەوکاتە یەکێک لەیاریدەدەرەکان هاتە ژوورەوە
پەری هاتنی پێبوو
بێگومان پێمانی واژوو دەکات بۆئەوەی هەرچی
روویدا لەسەر خۆمانبێت چونکە
بەویستی خۆمانە گەر بچین هەموو ئەوانەی دەهاتن
دەرۆشتنە پێشەوە و پەرەکەیان واژوودەکرد

تاکو تەواوبووین پاش ئەوە پێی وتین دەتوانین برۆینەوە بەهۆی نەبوونی وانەکان

منیش جانتاکەم هەڵگرت دڵنیام ئێستا ئاوا
زوو برۆمەوە ماڵەوە هەمووان
شۆک دەبن

لەگەڵ لوسیا دەرۆشتین تەواوی رێگاکە باسی
ئەوەی دەکرد چیدەکات
و چ جلێک دەهێنێت یاخود پلانی چی داناوە لەوێ
ئەنجامی بدات

گەرامەوە ماڵەوە بینیم ئادەمیش هاتۆتەوە
بەماندووی لەسەر قەنەفەکە
دانیشتبوو، سێری کردم سلام کرد ئەویش جوابی داماوە

the gate of heavenᦗ Jk ✔️Where stories live. Discover now