CHAPTER《23》

195 30 16
                                    






𝘝𝘰𝘵𝘦 & 𝘊𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵


"تکایە،ئامی تەنها دوو هەفتە بەڵێن بێت دوای ئەو دووهەفتەیە ئیتر کاری تۆ تەواودەبێت"

من و ئامی لەدەرەوەی ژووری دایکم بووین دەگەیشتە نزیکی ئێوارە دەبێت دواتر بەرێ بکەوم
بەڵام رازیکردنی ئەم کچە لە هەموو شتێک گرانترە

"ببورە جۆنکوک بەڵام من ناتوانم منخێزانم هەیە لێرە جگەلەوەش چەندین پەرستاری تر هەن لێرە دەتوانی داوا لەیەکێکیان بکەی"

سەرم جوڵاند بەمانای نەخێر کەهێشتا بەچاوی پر هیواوە سەیری دەکەم
"ئامی هەوڵبدە لێم تێبگەی دەزانم خێزانەکەت
لێرەن،بەڵام منیش دایکم تازە بەرەو چاکبوونەوە دەچێت من تاکو دووهەفتە ناتوانم چاوم پێی بکەوێت و ئاگاداری بم لەماڵەوەش تەنها تانیا هەیە کەئەویش دڵنیام بەهۆی زۆری کار وەکو پێویست ئاگاداری دایکم نابێت باوکیشم بەهۆی کارەکانی ماندووە، بۆ پەرستارەکان من هیچیان بەباشی ناناسم تاکو متمانەی خۆمیان پێبدەم بەڵام تۆ من تۆ بەباشی دەناسم "

ماوەیەک ژوورەکە بەتەواوی بێدەنگبوو
دواتر ئامی هەناسەیەکی بەمانای خۆ بەدەستەوادان داوە کاتێک جۆنکوک چاوەکانی گەشانەوە
زانی کە رازیبووە

"باشە تەواو رێگەبدە پەیوەندی بە ئادەم بکەم
تاکو کەمێک جلوبەرگ بهێنم"

"زۆر باشە کەواتە ئێوارەکەی ئێمە بەرێدەکەوین"

ئامی سەری بەباشە جوڵاند موبایلەکەی هەڵگرت
و رۆشت بەرەو ئەسانسۆرەکە کاتێک پەیوەندی بە ئادەم دەکرد جۆنکوک گەراوە ژوورەکەی دایکی تاکو
ئامی دەگەرێتەوە بەیەکەوە بەرەو سیۆل
بەرێبکەون

٭٭٭٭٭٭٭

دوای ئەوەی پەیوەندیم بەئادەمەوە کرد وتی کە کەمێکی تر دەگاتە لام لەسەر کورسی دەرەوەی نەخۆشخانە دانیتشبووم تاکو گوێم لە هۆرنی ئۆتۆمبێلەکەی بوو بەرەو لای رۆشتم

"سەلام،ئامی بۆچی داوات کرد بێم بەشوێنت ئایا
هیچ رویداوە؟"

"سەلام،نەخێر لەراستیدا بمگەرێنەوە ماڵەوە هەندێک کارم هەیە لەوێ بۆتۆشی باس دەکەم "

ئادەم رازیبوو سەرکەوتینە ئۆتۆمبێلەکە بەرەو ماڵەوە رۆشتین ئێستا تەواوی رێگاکە بیر لەوەدەکەمەوە چۆن بۆدایکم و باوکی شیبکەمەوە تاکو رێگەبدەن من رازیبووم بەڵام گەر
ئەوان رازینەبن ئەوا من وەکو کەسێکی درۆزن لەبەردم جۆنکوک دەردەکەوم

دوای ئەوەی کە گەیشتینەوە ماڵەوە دایک و باوکم بینی لە باخچەی ماڵەوەن سەلامم لێیان کرد
رۆشتمە ژوورەوە بۆ سەرەوە دەرگای ژوورەکەم کردووە یەکێک لە جانتا بچوکەکانم هێنا
چەند پارچە جلوبەرگێکم خستە ناوی پاشان تەسبیح و بەرماڵەکەم و حیجابی نوێژەکەم
دڵنیابوومەوە هەمووم بەدروسی داناوە دوو هەفتە زۆرە گەر شتێکی گرنگ لەیاد بکەم
جانتاکەم لەسەر جێگاکەم دانا رۆشتم بەرەو خوارەوە دەرگای سەرەکیم کردەوە بینیم هەموویان دانیشتوو منیش نزیکیان بوومەوە

the gate of heavenᦗ Jk ✔️Where stories live. Discover now