CHAPTER《24》

154 26 0
                                    






𝘝𝘰𝘵𝘦 & 𝘊𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵







دەستەکانم خستە گیرفانی چاکەتەکەم
گەیشتمە بەردەم کتێبخانەی گشتی لە بەریتانیا رۆشتمە ژوورەوە،نزیکی پرسگەکەبوومەوە
پیاوێکی بەتەمەنی لەسەر بوو

"ئەمکاتەت باش بەرێز کتێبە ئاینیەکان لەکوێن؟"

پیاوە بەتەمەنەکە زەردەخەنەیەکی میهرەبانانەی بۆکردم
"ئەمکاتەی تۆش باش،برۆ بەم لایەدا
رەفەی c12لەوێ کتێبە ئاینیەکان دانراون"

سوپاسم کرد رۆشتم بۆ ئەورەفەیە بینیم ژمارەیەکی بێشومار کتێبی لێیە نزیکیان بوومەوە
بەدوای کتێبە ئیسلامیەکان دەگەرام چەند دانەیەکم بینیوە،بەڵام نەمدەزانی کامیا بەسود تر دەبن
بۆم هەردوو دانەکەم هەڵگرت نزیکی رەفەکەبوومەوە کتێبێکی ترم دەرهێنا ئەم کتێبەیان
بەتەواوی قورئانی پیرۆزبوو بەوەرگێردرانەکەشی

دڵنیابوومەوە ئەمەم لەهەموویان زیاتر ئیش پێدەبێت

کەتەواوبووم رۆشتمە پرسگەکە تاکو پارەکەبدەم و بگەرێمەوە کتێبەکانیان بۆحیساب کردم
پارەکەم پێی دا

"بەهیوای رۆژێکی خۆش"

سوپاسم کرد رۆشتمە دەرەوە کەشەکە تادەهات ساردتر دەبوو بۆیە خێرایم زیاد کرد نەدەبوو بڵێم کە وەکو پیاسەیەک پێویستم بە ئۆتۆمبێلەکەم نیە
ئێستا گەر زوو نەگەرێمەوە دڵنیام لێرە دەمبەستێت دەبم بە پەیکەرێکی دیزاینکراو لێرەدا

گەیشتمەوە ژوورەکەم لەو هوتێلەی بۆمان گیرابوو
هەرکاتێک دێمە ناو هوتێلەکە ئەوکاتەی قوتابخانەم بیردەکەوێتەوە،زەردەخەنە دەکەم

رۆشتمە لای ئەسانسۆرەکە پەنجەم بەدوگمەکەوە نا
دوای ماوەیەک کرایەوە رۆشتمە ناوی پەنجەم نا بە  دووگمەی نهۆمەکەم دەرگاکە داخراوە
دوای ماوەیەک گەیشتمە نهۆمەکەم لە ئەسانسۆرەکە رۆشتمە دەرەوە ئەوکارتەی بۆ کردنەوەی ژوورەکەیە بەکارم هێنا دەرگاکەم کردەوە

رۆشتمە ژوورەوە پێڵاوەکانم دانا لەگەڵ ماسکەکە
پاشان رۆشتمە ژوورەوە ئەو کتێبانەی هێنابووم لەسەر مێزی هۆڵەکە دامنا
پاشان رۆشتمە ژوورەکەم خۆم گۆری جلێکی ماڵەوەی ئاسودەم لەبەر کرد

رۆشتمە چێشتخانە قاوەیەکی گەرمم ئامادەکرد
ئەوە کەمێک باشترە لەکاتی خوێندنەوەی کتێبەکان رۆشتمە هۆڵەکە قاوەکەم لەسەر مێزەکە دانا
کاتێک دانیشتم لەسەر قەنەفەکە کتێبەکانم هەڵگرت سێرم کرد ئاخۆ سەرەتا کامیان بخوێنمەوە
دانەیەکم هەڵبژارد هێشتا هەفتەیەک وپێنج رۆژم ماوە لێرە دەتوانم تەواویان بکەم

the gate of heavenᦗ Jk ✔️Onde as histórias ganham vida. Descobre agora