CHAPTER《16》

166 29 9
                                    







𝘝𝘰𝘵𝘦 & 𝘊𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵




"ئەمە سەرکەوتێنکی تری ناوازەیە لەلایەن ئەستێرەی یاری باسکە، دووبارە توانی دڵی هاندەرانی خۆشبکات بەسەرکەوتنەکانی جۆنکوک دووبارە براوەبوو"

دەنگی تەلەفزیۆنەکە تەواوی ژوورەکەی گرتبۆوە
هەمووان لە ماڵی گایا کۆبوبونەوە سێری یاریەکەی جۆنکوکیان دەکرد کە دووێنێ بوو

هەمووان بەنزیکەی سەرخۆشبوون بەڵام ئامادەی ئەوەنەبوون چاوەکانیان دابخەن

"واھ،باوەرناکەم ئێستا ئەستێرەی یاری باسکە لە ماڵەکەی مندایە تکایە واژوویەکم بۆبکە با لەسەر دیواری ماڵەکەم بەگەورەی هەڵیواسم"

گایا کە بەتەواوی بێهۆشبوو بەبتڵە شووشەکەی دەستیەوە لەنزی جۆنکوک وەستابوو کاتێک ئەقسانەی دەکرد، هەمووان دەستیانکرد بەپێکەنین بەوهەڵسوکەوتەی هەرچەند دڵنیان بۆبەیانیەکەی کەسیان هیچ کام لەم باروودۆخەی ئێستایان لەیادنامێنێت

جۆنکوک هەڵساوە کەمەری گایای گرت ئەمەش وای کرد هەموویان هاواربکن

"راتچۆنە ئەم واژووە لەشوێنێکی تر بکەم"
کاتێک رووخساری نزیکی ملی کردەوە

"تەواو بەسیکەن جۆنکوک وەرە دانیشە دڵنیام ئاگاداری خۆت نیت"
مارک هەوڵیدا بارودۆخەکە ئارامبکاتەوە،ئەو تاکە کەسبوو کەهێشتا بەتەواوی کاریگری کهولەکەی لەسەر نەبوو

"نەخێر من زۆر باش ئاگاداری خۆمم"
جۆنکوک بەبێزاری جوابی مارکی داوە کاتێک گایا هەڵگرت ئەوانەی تر بەتەواوی نزیکی حاڵەتی بێهۆشی بوون

مارک هەڵساوە دڵنیابوو گەر ئێستا رێگری نەکات بەیانیەکەی دەبێت لۆکە بکاتە گوێکانی تاکو پارێزگاری لەپەردەی گوێی بکات
گایای لەباوەشی جۆنکوک دەرهێنا کاتێک ئەوان خەریکی ماچ کردنی یەکتری بوون
مارک گایای برد بۆژوورەکەی دواتر گەراو ژووری دانیشتەکە بینی هەموویان بەتەواوی خەوتوون تەنانەت جۆنکوکیش لەسەر یەکێک لەقەنەفەکان خەوی لێکەوتبوو

مارکیش رۆشت لەسەر یەکێک لەقەنەفەکان دانیشت دەیزانی ئەم ماڵەی گایا لەژوورەکەی خۆی زیاتری تێدانیە

کاتەکان تێدەپەرین جۆنکوک گەراوە ماڵەوە
کاتێک بەماندوویەتی بەرەو ژوورەکەی دەرۆشت
پاش ئەوەی گەرماوی کرد جلێکی ماڵەوە پۆشی رۆشتە خوارەوا بینی ئەوان لەسەر مێزی نانی بەیانین
رۆشت لەگەڵیان بەشداری خواردنەکەی کرد

"جۆنکوک بۆچی دوێنێ شەو وەڵامی پەیوەندیەکانمت نەداوە؟ ئەی ئەوانەی کۆمپانیابۆچی؟"

the gate of heavenᦗ Jk ✔️Where stories live. Discover now