CHAPTER《22》

160 29 31
                                    







𝘝𝘰𝘵𝘦 & 𝘊𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵



دەرگاکە کرایەوە دکتۆربوو منیش هەڵسامەوە
کاتێک هاتە نزیکم

"پیرۆزە دڵەکە لەکاتی خۆی زووتر گەیشتووە،
دوای دووکاژمێر و نیوی تر دەست بەنەشتەرگەریەکە دەکەین"

نەمدەزانی چیبڵێم واتا دایکم ئیتر چاک دەبێتەوە
چیتر لەسەر ئەم جێگایە بێهۆش و لاواز نابێت
زۆر بەگەرمی سوپاسی دکتۆرەکەم کرد
ئەویش زەردەخەنەیەکی پر لەدڵخۆشی پێدام نزیکی دایکم بوومەوە کە هێشتا بەئاگانەهاتبوو

٭٭٭٭٭٭٭

خەریکی ئامادەکردنی ژووری نەشتەرگەریەکەبووین
لەگەڵ چەند یەکێک لە پەرستارەکان ئەو سندوقەی دڵەکەی تێدابوو لەسەر ئەو مێزەی لای جێگاکە دامانا
دواتر رۆشتین پێداویستیەکانی تر ئامادەبکەین
تەنها ماوەیەکی تر دەبێت دەست بکەین بەنەشتەرگەریەکە

رۆشتمە ژوورەکەی خاتوون جیۆن دەبێت ئامادەی بکەین بۆ نەشتەرگەریەکە
بینیم جۆنکوکیش لەلایەتی لەگەڵ دوو پەرستارەکە
ئەومان بەرەو ژووری نەشتەرگەریەکەبرد کاتێک جۆنکوک هێشتا بەدوامانەوەبوو لەدەرەوە هێشتامانەوە

جلوبەرگەکەیمان گۆری پاش ئەوە لەسەر
جێگاکە دامانا،هەموو پێداویستیەکان ئامادەن تەنها دکتۆر ماوە بگات بەئێرە
دڵنیابوومەوە لەوەی بەنجەکە پرە دواتر
رۆشتین جلەکانمان گۆری دەستەکانمانن شۆرد
پاشان ماسک و دەستکێشەکانمان کرد

دکتۆر هات ئەویش خۆی ئامادەکرد پاش ئەوە تەواوی ئامێرەکانمان بەکارخست
ماسکی بەنجەکەم خستە سەر دەمی دکتۆر نزیکبۆوە
دەستمان کرد بەنەشتەرگەریەکە





ماوەیەکی تەواوە خەریکی نەشتەرگەریەکەین تاکو ئێستا بەباشی رۆشتوە هیچ کێشەیەکمان نەبوو
بەڵام لەناکاو یەکێک لەپەرستارەکان وتی

"دکتۆر خوێنی زۆر کەمی کردووە،ئەگەر بەوجۆرە بەردەوام بێت تاکۆتای نەشتەرگەریەکە لەدەستی دەدەین"

دکتۆر سێری کردم خێرا رۆشتم بۆدەرەوە،جۆنکوک زوو هەڵساوە بەڵام پێم وت ناتوانم قسەبکەم جارێ  بەرەو ژووری خوێنەکان دەرۆشتم
بەدوای جۆری خوێنەکەی دەگەرام چەند بتڵێکم هێنا بۆئەوەی دوامان نەخات،گەرامەوە زوو دەرگاکە کراوە رۆشتمە ژوورەوە خوێنەکەم هەڵواسی دەستیم گرت لەرێی دەستیەوە خوێنەکەم بۆی گواستەوە کاتێک دەرزیەکەم لێدا

بەردەوامیمان دا بەنەشتەرگەریەکە،بەڵام وادەرنەدەکەوت شتەکان بەباشی بروات هەمووان زۆر خراپ شڵەژابوون کاتێک شتەکان بەرەو خراپی دەرۆشت زۆرێک دەرۆشتنە دەرەوە دەهاتنەوە چەندین کاری تریان دەکرد تاکو هەوڵی هاوسەنگکردنی بارودۆخەک بکەنەوە، بەڵام کەسیان ئاگایان لەدڵی ئەوکورە نیە کە لەدەرەوە خەریکە لەکار دەکەوێت تەنها بۆئەوەی هەواڵێکی باشی لەسەر دایکی پێبدەن

the gate of heavenᦗ Jk ✔️Where stories live. Discover now