CHAPTER《14》

162 27 8
                                    






𝘝𝘰𝘵𝘦 & 𝘊𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵

رۆشتمە ئەو رێستورانتەی لە مۆڵە تازەکە
دیاریانکردبوو بۆ کۆبونەوە
لەیەکێک لە مێزە تایبەتەکان دانیشتبوون خەریکی قسەکردن بوون کەمێک بۆینباغەکەم شل کردەوە چونکە بەراستی دەم خنکێنێت
رۆشتم بۆ لایان پیاوەکە بەخێرهاتنی کردم دانیشتم تێبینیم کرد کچێک و کورێکی لەگەڵدابوو
وادیارە ئەوانە منداڵی ئەون

تەواوی کاتەکە ئاگادارنەبووم کەباسی چیدەکەن تەنها ئەوەنەبێت چۆن بگەم بەبەردەگاری ماڵی ئامی ئەو راستی دەکرد ئادەم دەبێت بەکێشەبۆم
بەهۆش خۆم هاتمەوە کاتێک شتێک بەرقاچم دەکەوت لام کردەوە قاچی کچەکەی بەرامبەرم بوو وا خۆی دەردەخست لەسەرەوە کە هیچ شتێک نیە و ئاگاداری هیچ نیە لەلای باوکی کەچی
لەژێرەوەش کاری بەدرەوشتانە دەکات چاوەکانم سووراند لە بێزاریدا

بۆچی هەمێشە لەو جۆرانە توشی من دەبێت
ئەوان ئاسان بۆرازیکردن بەڵام ئەو ئامیە کێشەیە
زۆر کەلە رەقە، بەڵام ئەوە بەلایەکی تریش باشە بۆمن تاکو دڵنیابم کورانی تر ناتوانن
نزیکی بنەوە

ئەم کچەش لە کاری خۆی نەدەوەستا بەراستی هەراسانی کردبووم کەمێک قاچەکانم بردە دواوە وادیارنیە بەئاسانی بوەستێت ، لەم رێگایە زیاترم بۆنەماوەتەوە

"باوکە من دەرۆم، لێرە کەمێک شت دەکردم بەدیاری بۆ دایکم"

باوکم سەر بەباشە جوڵاند  بینیم موبایلەکەمی لەسەر مێزەکە داناوە هەڵم گرتخۆم رێک خستەوە

"بەراستی کورێکی زۆر باشت هەیە، وادیارە زۆر گرنگی بەدایکی دەدات"

باوکیشم لەبەرامبەر قسەکەی زەردەخەنەیەکی کرد
بەبەڵێ و کەمێک پێهەڵدانی ناراست جوابی داوە بەڵام ئەوەی باوکم داوای کرد وای کرد پەشیمان بمەوە لەو قسەی کردم

"باشە منداڵینە ئێوەش بۆچی لەگەڵ جۆنکوک نارۆن کامێک بەناو مۆڵەکەدا بگەرێین"

بینیم کورەکەی زۆر بەساردی سێری دەکردم وەکو بڵێی زۆر حەز بەبینینی دەکەم
وابزانم تاکە کەس حەزی بەم بارودۆخەیە کچەکەبوو
هەڵسان دەهاتن لەگەڵم لەرێستورانتەکە رۆشتینە دەرەوە نەیان دەتوانی بڵێن نامانەوێت

"باشە ئێوە هەر یەکەمان دواتر لەنزیکی ئێرە یەکتری دەبینینەوە"

کورەکە وای وت و رۆشت باشە دانەیەک رۆشت تەنها بێزار کەرەکە ماوە رۆشتم هەستم بەدەنگی بابوج کرد لەدواوەم رووم سووراند دەبینیم والەدوام دێت لەکاتێک هەوڵی چاک کردنی بابوجەکەی دەدات بێگومان کەلەژێر مێزەکە دایبێنێت و لەپر بروات ناتوانێت بەئاسانی رێکی بخاتەوە

the gate of heavenᦗ Jk ✔️Where stories live. Discover now