CHAPTER《13》

160 29 4
                                    





𝘝𝘰𝘵𝘦 & 𝘊𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵






لەدوای تاقیکردنەوە رۆشتمە دەرەوە
لوسیام بینی لەدەرەوە، پێکەوە رۆشتین بۆ کافتریاکە شەربەتێکم کری، رۆشتینە باخچەکە دانیشتین
جۆنکوک دووبارە هاتەوە ئەوێ ئەم جارەش داوای شتی دەکرد بۆیبکەم منیش کاتێک سێری دەستیم کرد

"جۆنکوک سەعاتەکەت لەدەستێکی هەڵەداناوە"

لەگەڵ وتنی ئەم قسەیەم لوسیا سێری دەستی جۆنکوکی کرد پاشان برۆکانی گرژکرد

"باشە،تۆ دەستی راستت لەجێی نەچووبوو؟"

بینیم جۆنکوک چۆن شڵەژا پشتی سەری دەخوراند
دەستم کرد بەپێکەنین، لوسیا لێم تێگەشت

"باوەر ناکەم بەس بۆ ئەوەی ئامی کارەکانت بۆبکات
هێشتا لێت نەکردبۆوە"

"نەخێر بۆچی بۆئەمە وابکەم یان ئەوە پەیوەندی بەتۆوە چیە"

جۆنکوک بەتورەی سێری لوسیای کرد دەزانم بۆ ئەوە وادەکات تاکو شەرمەزاریەکەی بشارێتەوە

"دەزانی دوێنێ شەو کاتێک قورئانم دەخوێند تۆم بیرکەوتەوە"
جۆنکوک گەشایەوە هەم ئەمەشی بەدرفەت زانی تاکو شەرمەزاریەکەی خۆی لەیادیان بباتەوە
"چیبوو؟"

"لە صورة منافقون ، رێک ئێستا وا دەرچووی"
لەگەڵ وتنی قسەکەم لوسیا تەقیەوە لەگەڵ پێکەنین
بۆ ئەوم باسکردبوو، جۆنکوک برۆکانی گرژ کرد

"ئەمە مانای چیە؟"

"دەتوانی بۆخۆت بە دوای بگەرێیت، وە ئێستاش ئەوە لێبکەوە فێڵەکەت ئاشکرابوو"

لەگەڵ لوسیا هەڵسام پێش ئەوەی برۆم پێم وت
ئەویش رۆشت

٭٭٭٭٭

لەلای هاورێکانم دانیشتبووم کاتێک ئەوان بەردەوامن لەپێکەنین بێگومان گاڵتەجارێکیان دەست کەوتوە تاکو بیان خاتە پێکەنین

دوای ئەوەی لەگەڵ هان ماناکەیم زانی ئەو بەهەموو گروپەکەی بڵاو کردەوە ئێستاش دەبێت
دەرەنجامەکەی بچێژم

چەناگەم لەسەر دەستەکانمە کاتێک قاچەکانم بڵاوکردۆتەوە لەسەر کورسیەکە دانیشتبووم ئەوانەی بەرامبەریشم بەردەوامن لەپێکەنین

"ئای خودایە باوەرناکەم جۆنکوکی قۆزی قوتابخانە لەلایەن کچێک وای پێوترا"

"بیبرنەوە هان تۆش دواتر چارەدەکەم دەبێت تاکو یەک هەفتە چادر هەڵدەی لەبەرامبەر ماڵی کیارا"

the gate of heavenᦗ Jk ✔️Where stories live. Discover now