CHAPTER《25》

160 29 6
                                    







𝘝𝘰𝘵𝘦 & 𝘊𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵


بەماندوویەتی لەسەر قەنەفی هۆڵەکە دانیشتم پاش گەرانەوەم لەیاریەکە هەستم دەکرد تەواوی ماسولکەکانم رەقبوون دەمویست برۆم خۆم بشۆم بەڵام توانا ئەوەم نەبوو
رۆشتم بەرەو جێگاکەم تەنها رۆژێکی تر من لەماڵەوە دەبم

٭٭٭٭٭٭٭
خاتوون جیۆن
بەتەواوی بەرەو باشتربوون رۆشتوە بینیم هەڵساوەتەوە دەهات بەرەو خوارەوە هەرچەندە هێشتا دەرمانەکانی تەواونەبوون بەڵام کاریگەریەکەی بەتەواوی لەسەری دەرکەوتوە

هاتە خوارەوە کاتێک نانی بەیانیمان دانا لەسەر مێزەکە دەستمان کرد بەنان خواردن

دوای نان خواردنی بەیانی خاتوون جیۆن رۆشت بەرەو باخچەکە ئەوە شتێکی باشە تیشکی خۆی بەیانیان سودێکی زۆر هەیە

پاش ئەوەی مێزەکەم لەگەڵ تانیا کۆکردەوە
رۆشتمە ژوورەکەم وەکو چەند جارەکانی تر پەیوەندیم بەماڵەوە کرد تاکو دڵنیابمەوە لەتەندوستیان

دوای ماوەیەک چاوەروانی ئادەم پەیوەندیەکەی هەڵگرت
"سلام،کێ پەیوەندی دەکات؟"
دووبارە دەیەوێت گاڵتەی بێمانا بکات هەناسەکی قوڵم هەڵمژی تاکو کەمێک خۆم ئارام بکەمەوە و نەکەومە تەڵەکانی

"سلام،ئەو خوشکەتە کە تاکو خۆی پەیوەندی نەکات هەستێکت ناجوڵێت پەیوەندی بکەیت"
گوێم لەدەنگی پێکەنینەکەی بوو
ئادەم ئاگادار کردەوە کە واز بێنێت لەگاڵتەکردن داوام کرد بیدات بەدایک و باوکم لەگەڵئەوان قسەم دەکرد

دڵنیابوومەوە لەتەندروستیان دواتر کاتی نوێژی نیوەرۆ نزیک بۆوە منیش پەیوەندیەکەم کۆتای پێهێنا
رۆشتمە دەستشۆرەکە دەستنوێژم هەڵگرت حیجابی نوێژ و بەرماڵەکەم ئامادەکرد چاوەرێبووم موبایلەکەم ئاگاداریم پێبدات

٭٭٭٭٭٭٭٭٭

دوای ئەوەی کارەکانم لێرە تەواوبوو نزیکی بەری بەیانبوو لەگەڵ تیمەکەم بەرو کۆریا رۆشتینەوە رۆشتمە ناو ئۆتۆمبێلەکە بەرەو فرۆکە خانە دەمەوێت ئەوببینم بیرکردنەوە

هەستەکانی چۆن دەبن پاش ئەوە ماوەیە
پاش ئەوەی گەیشتینە فرۆکەخانە ماسکەکەمان پۆشی جانتاکەمم هەڵگرت رۆشتمە خوارەوە کاتێک یەکێک لەپاسەوانەکان هات و لێی وەرگرتم
منیش بەردەوامیم دا بە رۆشتنەکەم بەرەو فرۆکەکە کاتێک تەواوی شوێنەکە جەنجاڵبوو

گەیشتمە لای کارمەندە پیاوەکە تکتەکەمم پێی دا
دواتر بەرێرەوەکە رۆشتم بۆناو فرۆکەکە
بەشی تایبەتی،دواتر کورەکانی تریش هاتن

the gate of heavenᦗ Jk ✔️Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt