16

3.5K 396 14
                                    


لای جۆنگکووک:

هەموو شوێنێک بە دووای تۆدا گەڕا بەڵام تۆی نەدۆزیوە
کووک: "ئای خوایە! باشە ئێستا من لە کوێ بیدۆزمەوە؟"

بە بێ هیواییەوە لە قەراغ شۆستەکە دانیشت...
کووک: "ئەگەر من یەک تۆز وەک هۆسۆک باش بوومایە- هـ-هۆسۆک! من دڵنیام ئێستا (__) لای ئەوە!"

بە پەلە هەستا و بەڕێکەوت بۆ ماڵەکەی هۆسۆک...

لە ماڵەکەی هۆسۆک:

کاتژمێر ۱ی شەو بوو و تۆ لە قووڵای خەودا بوویت
هۆسۆک هێشتا خەریکی ڕاپۆرتەکەی بوو کە دەبووایە بۆ سبەینێ تەواوی بکات لەو کاتەدا هۆسۆک گوێی لە دەنگی دەرگا بوو...

هۆسۆک: "باشە تۆ بڵێی کێ بێت بەم شەوە درەنگە؟"
هەستا و دەرگاکەی کردەوە، جۆنگکووکی لە بەردەم دەرگاکە بینی...

هۆپی [بە ساردی]: "ئایا ئەزانی کاتژێر چەندە؟ چی ئەکەیت لێرە؟"
کووک: "ببوورە... ئەزانم کاتەکەی نەگونجاوە...بەڵام ئەمەوێت بزانم کە (__) لێرەیە؟ هەموو شوێنێک بە دوایدا گەڕام بەڵام بێ سود بوو"

هۆپی [شۆک]: "چیی؟! (__) دیار نەماوە؟ ئەی مەگەر لەگەڵ تۆ نەئەژیا؟"

هۆپی تەنها وا خۆی دەرخست کە شۆک بێت بە ونبوونی تۆ و نەزانێت کە لە کوێیت...

کووک دووای ئەوەی ئەمەی بیست دڵی زۆر پڕ بوو و کەوتە سەر ئەژنۆ...
کووک: "هەمووی هەڵەی من بوو ٭هەنسک٭ نەبوایە بەم شێوەیە هەڵسووکەوتم بکردایە!"

کووک هەموو شتێکی بە هۆسۆک کرد کە پەشیمانە لەسەری...
هۆسۆک دەستی خستە سەر شانی کووک...
هۆپی: "کەواتە...تۆ (__)ت خۆشەوێت؟"
کووک[سەیری زەویەکەی کرد بە خەیاڵەوە]: "هۆسۆک....من شێتانە کەوتوومەتە داوی خۆشەویستی (__)ەوە...ئەمەوێت دووبارە لە باوەشی بگرم و یاری بە قژە نەرمەکەی بکەم..."

هۆپی سەیرێکی کووکی کرد...
هۆپی: "جۆنگکووک؟"
کووک: "همم؟"
هۆپی[بە زەردەخەنەوە]: "(__) لای منە...تەنها ویستم کاردانەوەت ببینم ئەگەر پێت بڵێم لای من نیە...بەڵام بۆم دەرکەوت کە تۆ بەڕاستی پەشیمانیت لە هەڵەکانی پێشترت و (__)ت بە ڕاستی خۆشەوێت..."

جۆنگکووک نەیدەزانی لە خۆشیدا چی بکات...
بە توندی باوەشی بە هۆسۆکدا کرد...

کووک: "زۆر زۆر سپاس! بەڕاستی من قەرزاری تۆم هۆسۆک!"
هۆپی[باوەشی کردەوە بە کووکدا، زەردەخەنە]: "هەرگیز وامەڵێ من و تۆ ئێستا برای یەکین!"

کووک[سەیرێکی هۆسۆکی کرد]: "بەڕاست؟-"

گوێیان لە دەنگی کردنەوەی دەرگا بوو...
هەردووکیان سەیری لای دەرگاکەیان کرد...

تۆ: "هێی...ئەم هەمووە دەنگە دەنگە- جۆنگکووک؟"
کووک یەکسەر ڕایکێشایتە باوەشی خۆی و مەجالی هیچ شتێکی پێ نەدایت...

کووک: "ئەزانم کە بەلاتەوە سەیرە من کە بەم شێوەیە هەڵسووکەوت ئەکەم....بەڵام زۆر پەشیمانم... بەڵێنت پێ دەدەم کە تۆ و منداڵەکەمان ئەپارێزم"
دەستی هێنا بە سکتدا...
بەقووڵی سەیری ناو چاوەکانتی کرد...
کووک: "کیم (__)... تۆ هی منیت تەنها من...ئەو منداڵەشی کە هەڵتگرتووە تەنها هی منە..."

تۆ بە شەرمەوە زەردەخەنەیەکت کرد...
تۆ: "کەواتە....بەڵێنم پێ بدە کە هەرگیز جێمان ناهێڵیت..."
کووک: "بەڵێن بێت (__)کەم"

بە قووڵی ماچی لێوەکانتی کرد و تۆش بە شەرمەوە ماچت کردەوە، هەستت بەوە کرد کە ئەم ماچە تەواو جیاوازە و پڕە لە خۆشەویستی...

دوای ماوەیەک هەردووکتان کشانەوە و بە قووڵی سەیری ناو چاوی یەکتان کرد...
تۆ [چرپاندت بە گوێیدا]: "خۆشمەوێیت..."
کووک[bunny smile]: "من زۆر زیاتر babygirl"

TO BE CONTINUED....

THE BAD RICH  [jjk X reader] Where stories live. Discover now