14

3.4K 408 6
                                    

لای تۆ:

تۆ: "ئەگەر پێت بڵێم...بڕوام پێ دەکەیت؟"
کووک: "بێگومان بڕوام پێتە"

هەناسەیەکی قووڵت هەڵکێشا و تێستەکەت کردە ناو دەستی کووک...
کووک کاردانەوەی گۆڕا....

کووک: "ئەتوانی هەر ئێستا ئەمەم بۆ ڕوون بکەیتەوە خاتوو (___)؟"
تۆ: "وەک ئەوەی ئەیبینیت...ئەم منداڵە هی تۆیە جۆنگکووک"

کووک: "تۆ کێ فریوو دەدەیت؟ من ئەو شەوە کۆندۆمم بەکارهێنا!
ئۆو...وا دیارە ئەم مناڵە هی هۆسۆکە!"
تۆ: "من نازانم تۆ بۆ هەموو خەتایەک دەخەیتە سەر ئەو! ئێمە تەنها هاوڕێینن، لەوە تێبگە!"

کووک: "بەڵێ بەڵێ...منیش بڕوام کرد! ئەگەر ئەم منداڵە هی منە کەواتە بیسەلمێنە"
هەناسەیەکی قووڵت هەڵکێشا و هەموو ڕاستیەکانت پێ وت...

کووک: "هەرگیز جیمین کارێکی لەم شێوەیە ناکات! تۆ درۆ دەکەیت"
تۆ: "من ڕاستیەکان دەڵێم!"
کووک بە تووڕەییەکی زۆرەوە چووە دەرەوە و بەڕێکەوت بۆ ماڵەکەی تایهۆنگ...

لای تایهۆنگ:

٭ding dong٭

خزمەتکار: "گەورەم بەڕێز جیۆن هاتووە چاوی پێت بکەوێت"
تای: "چی؟! بەم کاتە درەنگە؟!"
تای چووە خوارەوە بۆلای کووک...

تای: "جۆنگکووک-
زۆر بە توندی باوەشی کرد بە تای...
تای هەستی بە فرمێسکەکانی کووک کرد لەسەر شانی...

تای[باوەشی پێدا کردەوە]: "جۆنگکووک؟ چی ڕوویداوە؟ بۆ بەم شێوەیە
دەگریت؟"
کووک: "ئ-ئەویش وەک هەموو لەشفرۆشەکانی ترە!"
تای: "چی؟! تکایە ئارامبەرەوە و پێم بڵێ چی ڕوویداوە"

دوای ماوەیەک کووک ئارام بووەوەو هەموو بەسەرهاتەکەی بۆ تای
گێڕایەوە...

تای: "همم...بەڕاستی من نازانم کە ئەو ڕاستیەکەی پێ وتوویت یان
تەنها درۆیەکە بۆ دەربازبوونی خۆی و کرەشەکەی..."

کووک: "من دڵنیام لەوەی کە هەرگیز جیمین کارێکی لەم شێوەیە ناکات
چونکە چەندەها ساڵە هاوڕێین"
تای: "همم...هەرچەندە جیمین چەندەها ساڵە هاوڕێمانە بەڵام ناتوانم
لایەنگیری ئەو بکەم"

کووک: "مەبەستت چیە؟"
تای: "ئەم ماوەیە هەڵسوکەوتی زۆر سەیرە...هەموو جارێکیش پاساوی
زۆر سەیر و بێمانا دەهێنێتەوە کاتێک کە پرسیاری لێدەکەم خەریکی چیە"

کووک: "همم...هێشتا نازانم کە کێ ڕاست ئەکات...هەروەها خۆت ئەزانیت
کە جیمین خاوەنی کۆمپانیایەکی گەورەیە، بێگومان ئاساییە ئەگەر سەرقاڵ بێت..."
تای: "همم...لەوانەشە وابێت، بەڵام بەم زوانە ڕاستیەکانمان بۆ
ئاشکرا دەبێت بێخەمبە"

٭بەیانی٭

لای تۆ:

بەیانی زوو هەستایت لەخەو و خۆت ئامادەکرد بۆ قوتابخانە...
سەرنجی ئەوەتدا کە جۆنگکووک هێشتا نەگەڕاوەتەوە...

تۆ[لە دڵی خۆتدا]: ٭نابووایە کە بەم شێوە ڕێگە بدەم هەستەکانم گەشە
بکەن بۆ جۆنگکووک...ئەو بڕوام پێ ناکات، ئەو منی بەکارهێنا!
جیمین ڕاستیکرد...ئەو چیتر منی ناوێت٭

دڵت زۆر پڕ بوو دەستت کرد بە گریان...
دوای ماوەیەک دەمووچاوت شۆرد و بەڕێکەوتیت بۆ قوتابخانە...

لای جۆنگکووک:

تا دوانیوەڕۆیەکی درەنگ تایکووک پێکەوەبوون...

کووک: "ئەزانیت بەس لە جیمینمان کەمە؟"
تای: "ڕاست دەکەیت، ئێستا تێلی بۆ ئەکەم بێت بۆ لامان"

٭لە تێلەکە٭

جیمین: "سڵاو بیکاسۆ!"
تای: "نا من ڤان کوخم!"
جیمین: "لای من جیاوازیان نیە"
تای[چاوی سوڕاند]: "هەرچۆنێک بێت، کاتت هەیە بۆ چوونە دەرەوە؟
کووکیشم لەگەڵە، بەس لە تۆمان کەمە"
جیمین: "بێگومان کاتم هەیە، ئێستا دێم بۆ لاتان"

جیمین کە گەشتەلای ئەوان وەک جاران مامەڵای ئەکرد و زۆر ئاسایی
هەڵسوکەوتی ئەکرد، کە ئەمە وای لە تایکووک کرد ڕای گومانیان لێی نەبێت..

٭ئێوارەیەکی درەنگ٭

لای تۆ:

لە قوتابخانەوە گەڕایتەوە بۆ ماڵەوە، بینیت کە جۆنگکووک هێشتا نەگەڕاوەتەوە...

هەناسەیەکی قووڵت هەڵکێشا و چوویت بۆ ژوورەکەت بۆئەوەی
جلەکانت بگۆڕیت...

تەواوی کاتەکە بە تەنها بوویت هیچ دەنگێکی جۆنگکووک نەبوو....

٭کات تێپەڕی٭

زۆر نیگەرانی جۆنگکووک بوویت، چەند جارێک تێلت بۆ کرد بەڵام
بەهیچ شێوەیەک وەڵامی نادایەوە...

تا کتووپڕ گوێت لە دەنگی یەکێک بوو بەرەو سەرەوە بەڕێدەکەوت...
بەو هیوایەوە بوویت کە جۆنگکووک بێت...

بە خێرایی چوویتە دەرەوەی ژوورەکە بۆ ئەوەی بزانیت کێیە...
سەیرت کرد جۆنگکووکە، زۆر بە توندی باوەشت پێدا کرد...

تۆ: "سوپاس بۆ خوا کە تۆ باشیت، بەڕاستی زۆر نیگەرانی تۆ بووم...
لە دوێنێوە لە ماڵ نەبوویت، ترسام کە شتێکی خراپ ڕوویدابێت"

کووک دڵی زۆر بە خێرایی لێیەدا لەو بڕوایەدا نەبوو کە بەم شێوەیە
نیگەرانی ئەوبوویت، بەڵام کاردانەوەی زۆر سارد بوو...

بە هیچ شێوەیەک باوەشی پێدا نەکردیتەوە، زۆر بە ساردی کشایەوە...
تۆ سەیرێکی جۆنگکووکت کرد...

کووک[بە ساردی]: "لێم دوورکەوە...ئەزانم کە ئەم ڕەفتارەنەت
تەنها نواندنە و هیچی تر..."
تۆ: "چ-چی؟! بەڵام من تۆم-
کووک[بە تووڕەیی]: "بڕۆدەرەوە لە ماڵەکەم! نامەوێت جارێکی تر
بتبینمەوە!"

To be continued.....

THE BAD RICH  [jjk X reader] Where stories live. Discover now