6

5.3K 717 20
                                    


لای تۆ:

کووک[زەردەخەنەیەکی کەروێشکی]: "دوامبکەوە، شتێکت نیشانەدەم!"

دەستی تۆی گرت و چوون بۆ سەربانەکە، کووک هەموو گڵۆپەکانی کوژاندەوە و هەموو ئەستێرەکان دەرکەوتن و سەربانەکەیان ڕووناک کردەوە...

تۆ: "واو...چەند جوانە!"
تۆ و کووکی پێکەوە دانیشتن و سەیری ئاسمانتان ئەکرد...

تۆ: "جۆنگکووک، بۆ هەندێکجار باشیت لەگەڵم و هەندێکجاریش وەک بوکەڵە مامەڵەم لەگەڵدا ئەکەیت؟"
کووک: "لەبەر ئەوەی کە خۆم بۆ کۆنتڕۆڵ ناکرێت"
تۆ سەیرێکی کووکیت کرد.....
تۆ: "...."
هەردووکتان پاڵکەوتبوون.....
کووک: " (____)، ئەتوانی تۆزێ باسی خۆتم بۆ بکەیت؟"
تۆ: "باشە...من کچێکی.............."

تۆ باسی خۆتت بۆ ئەکرد و سەیری ئاسمانت ئەکرد، بەڵام جۆنگکووک
سەیری تۆی ئەکرد تەواو خەیاڵی فڕی بوو، تۆ ئاگات لێ نەبوو کووک لێت نزیک کەوتەوە هەتا تۆی هێنایە باوەشی خۆی، تۆ سەرت لەسەر قۆڵی جۆنگکووک بوو........

تۆ: " ئیتر بەم شێوەیە.....هێی...سەیری چی ئەکەیت؟"
کووک: " ئاااا...ئمم..هیچ" *شەرمیکرد*
کووک: "(___)، تۆ کچێکی شەرمنیت وایە؟"
تۆ: "ئەوەندە نا..."
کووک: "باشە، کاردانەوەت چۆن ئەگەر پێت بڵێم کە لە باوەشی منا پاڵکەوتوی؟"
تۆ: "چی؟! "

سەیرئەکەیت کە لەسەر قۆڵی کووکی پاڵکەوتووی و لە باوەشی ئەودایت..
تۆ لە شەرما بە دەستت دەموچاوت شاردەوە....
جۆنگکووک پێکەنی و تۆی گرتە باوەش تۆی هێنایە سەر خۆی...
تۆ لەسەر کووکی بوویت، دڵت زۆر خێرا لێیەدا هەردوکتان سەیری چاوی یەکتریتان ئەکرد...

جۆنگکووک دەستی لەناو قژتا بوو بەرە بەرە نزیکی ئەکردەوە لە خۆی هەردووکتان چاوتان داخست لێوتان تۆزێ بەریەک کەوت
بەڵام تۆ کشایتەوە......

کووک: "چی بوو؟ بۆ کشایتەوە؟"
تۆ: "هیچ...درەنگە...ئەڕۆمە ژوورەوە"
تۆ چویتە ژوورەوە دڵت زۆر پڕبوو ڕاتکرد بۆ لای دەست شۆرەکە گریایت و لە دڵی خۆتا وتت:

٭ باشە، بۆ ئەتەوێ یاری بە دڵم بکەیت؟ بۆ من؟ تکایە...یاری بە هەستەکانم مەکە!...نا...نابێت هەستم هەبێت بۆی... ئایا من کەوتومەتە داوی خۆشەویستی، جیۆن جۆنگکووک؟...٭

*بەیانی*

لای جۆنگکووک:

جۆنگکووک لە دەرەوە لەگەڵ تایهیۆنگ بوو قسەیان ئەکرد، هاتا گوێیان لە هاوارێک بوو، کوڕ و کچێکیان بینی......

کچ: " تکایە! بەجێم مەهێڵە! من بەڕاستی خۆشم دەوێیت!"
کوڕ [بە توڕەیی] : "وتم لەبەرچاوم مەمێنە! تۆ تەنها بوکەڵەیەکی! یاریم پێکردیت و تەواو"
کچەکە ئەگریا.....
جۆنگکووک هەستی بەوە ئەکرد کە ئەوە کارێکی هەڵەیە.....
“ئەو کارەی ئێوە ئەیکەن هەڵەیە، ئەو کچانەش مرۆڤن و هەستیان هەیە “ قسەکەی تای هاتەوە یادی، بەڵام زۆر کاری تێنەکرد....

*کات تێپەڕی*

لای تۆ:

تۆ گەڕایتە ماڵەوە سەیرت کرد دووبارە جۆنگکووکی لی نیە، بۆیە خۆت گۆڕی و قسەت لەگەڵ ڕۆز ئەکرد...

لای جۆنگکووک:

زۆر بە توڕەییەوە هاتەوە بۆ ماڵەوە، ویستی بچێتە ژوورەکەی بەڵام گوێی لە تۆ بوو دووبارە قسەت ئەکرد...

تۆ: "ئەی وانیە ڕۆز..."
بە توڕەییەوە دەرگاکەی کردەوە...

کووک[بە تووڕەیەوە]: "(___)، خێرا پێم بڵێ ڕۆز کێیە؟"
تۆ[بە ترسەوە]: "هاوڕێمه..."
کووک: "درۆم لەگەڵ مەکە! چاک ئەزانم ڕۆز ئەو گوڵەیە! بۆ هەموو ڕۆژێک قسە لەگەڵ گوڵێکدا دەکەیت؟ تۆ شتێکم لێ دەشاریتەوە!"

تۆ[بە ترسەوە]: "تکایە جۆنگکووک...توڕە مەبە، من هیچ شتێکت لێ ناشارمەوە..."
کووک: "تۆ درۆ دەکەیت!"
زۆر بە توڕەییەوە چووەلای بالکۆنەکە...
گوڵەکەی گرت بە دەستیەوە...

کووک: "کەواتە ئەمەت زۆر خۆشەوێت؟ هممم؟"
تۆ: "تکایە جۆنگکووک هیچی لێ مەکە! ئەوە تاکە هاوڕێمە!"
کووک: "خەمت نەبێ هیچی لێ ناکەم!"
لە بەردەم تۆیا گوڵەکەی لێکردەوە و وردی کرد...

To be continued...

THE BAD RICH  [jjk X reader] Where stories live. Discover now