9

5.1K 638 29
                                    


لای تۆ:

بەیانی هەستایت لە خەو سەیرت کرد جۆنگکووکی لێنیە...
ئەو ڕۆژە پشوو بوو بۆیە وا بڕیار بوو کە تۆ و هۆسۆک بچنە دەرەوە بۆ دوانیوەڕۆکەی...

لای جۆنگکووک:

کووکی بیری ئەکردەوە:
٭بە هەر نرخێک بێت ئەبێت ئەو کوڕە بدۆزمەوە، (____) تەنها هی منە! و کەسیش ناتوانێت لێم ببات...٭

کووک لەوپەڕی بیرکردنەوەیا بوو، بەڵام یەکیک لە پاسەوانەکانی پێی بڕی...
پاسەوان: "گەورەم، ئەو کوڕەمان دۆزیەوە کە بەدوایدا ئەگەڕایت!"
کووک: "بەڕاست؟..زۆر باشە، ئەی ناوی چیە؟"
پاسەوان: "جانگ هۆس-"
کووک پەیوەندیەکی بۆ هات.....

لای تۆ:

تۆ پەیوەندیت بە جۆنگکووکەوە کرد بۆ ئەوەی پرسی پێ بکەیت، چونکە بە هیچ شێوەیەک ئازادی چونەدەرەوەت نەبوو.....

کووک: "(____)؟"
تۆ: "سڵاو کووکی!"
کووک: "لەو بڕوایەدا نەبووم کە پەیوەندیم پێوەبکەیت...هیچ شتێک ڕوویداوە؟"

تۆ: "نەخێر هیچ شتێک ڕووینەداوە...تەنها ویستم پرسیاریکت لێ بکەم..."
کووک: "باشە کەواتە چیت ئەوێت شازەدە؟"
تۆ: "ئمم...ئەتوانم لەگەڵ هاوڕێکەم بچمە دەرەوە؟"

کووک: "چوونەدەرەوە؟ ئەو هاوڕێیەت کێیە؟"
تۆ: "تکایە جۆنگکووک...ئەو ناوی هۆسۆکە"
کووک[بە ساردی] : "نەخێر، ناڕۆیت!"
تۆ: "تکایە جۆنگکوو-"

نەیهێشت قسەکەت تەواوکەیت.....
کووک: "گوێت لێ بوو چیم وت؟ هەرگیز ناڕۆیت"
پەیوەندیەکە داخرایەوە....
تۆ زۆر دڵت پڕبوو و گریایت...

لای جۆنگکووک:

کووک: "باشە وتت کە ناوی چی بوو ئەو کوڕە؟"
پاسەوان: "جانگ هۆسۆک، گەورەم!"
کووک سەری سوڕما.....
[لە دڵی خۆیدا] : ٭کەواتە هەمان ئەو کەسەیە کە بەتەمابوو (___) لەگەڵی بچێتە دەرەوە...٭
کووکی بەڕێکەوت بۆ ئەوەی هۆسۆک ببینێت...

پاسەوان: "گەورەم ئەمە ماڵەکەیەتی"
کووک سەیرێکی کرد بینی خانوویەکی بچکۆلە و کیوتە....
ئەوەنەش بچکۆلە نەبوو، بەڵام بۆ جۆنگکووک بچکۆلە بوو....

[لە دڵی خۆیدا]: ٭باشە ئەمە چۆن هەناسە ئەدات لەم ماڵە بچکۆلەیە؟٭

کووک: "همم...باشە، ئەتوانی بڕۆیتە لای سەیارەکەم چاوەڕێم بکەیت"
پاسەوانەکە ڕۆیشت و کووکی لە دەرگایدا....
پاش تۆزێک دەرگاکە کرایەوە لەلایەن هۆسۆک...
هۆسۆک بە بینینی جۆنگکووک بۆی دەرکەوت کەوت کە کوڕێکی زۆر دەوڵەمەندە...

هۆسۆک: "فەرموو، چۆن یارمەتیت بدەم؟"
کووک: "همم...کەواتە تۆ جانگ هۆسۆکیت؟"
هۆسۆک: "بەڵێ، منم"

کووک: "ئەمەوێت کەمێک قسەت لەگەڵ بکەم"
هۆسۆک: "باشە، بەڵام وەرە ژوورەوە "
کووک: "سپاس، بەڵام ئەمەوێت بە خێرایی کۆتایی پێ بهێنم"
هۆسۆک: "باشە کارت چیە؟"
کووک هاتە پێشەوە....
کووک: "لە (____) دوورکەوەرەوە!"

هۆسۆک: "بەڵێ؟ ئەوە تۆ ئەڵێیت چی؟ ئەی باشە تۆ چۆن (___) ئەناسیت؟"
کووک: "لە (___) دوورەکەیتەوە باشە، دوورناکەویتەوە خۆم بە شێوەیەکی تر دوورت ئەخەمەوە!"

هۆسۆک: "ببوورە بەڵام تۆ هەڵە تێگەیشتوویت، هیچ شتێک نیە لە نێوان من و (___)...ئێمە تەنها هاوڕێین"
کووک: "گرنگ نیە بەلامەوە!...هەوڵی گەشەسەندنی پەیوەندیەکەت نەدەیت لەگەڵ (___)، تێگەیشتیت؟"

هۆسۆک هیچی نەووت و بە بێدەنگی مایەوە...
جۆنگکووک ڕۆیشت...

هۆسۆک[لە دڵی خۆی]: ٭ئەو کوڕە دەوڵەمەندە کێیە؟ چۆن (___) ئەناسێت؟
گومانم هەیە کەسێکی باش نیە...ئەبێت بە (___) بڵێم ئاگای لە خۆی بێت...
نامەوێت هەمان چارەنووسی خوشکەکەمی هەبێت...٭

٭کات تێپەڕی٭

لای تۆ:

جۆنگکووک گەڕایەوە بۆ ماڵەوە تۆی بە خەمباری بینی....

کووک: "چیە؟ بۆ ئەوە خەمباریت کە ڕێگەم نەدایت لەگەڵ کراشەکەت بچیتە دەرەوە؟"
تۆ بە بێدەنگی مایتەوە و سەرت داخست...

کووک: "پرسیارێکم لێ کردیت وەڵامم بدەوە!"
لێت نزیک بووەوە و چەناگەتی گرت و سەرتی بەرز کردەوە بۆ ئەوەی سەیری بکەیت...

کووک: "هەروەها سەیری بەرامبەرەکەت بکە کاتێک قسەت بۆ دەکات"
تۆ دڵت زۆر پڕبوو...

تۆ: "بە نەفرەت بیت جیۆن جۆنگکووک! بە نەفرەت بیت! لە خێزانەکەم دوورتخستمەوە، ئازادییت لێ زەوت کردم! ئێستا دڵخۆشیت؟"

دەستت کرد بە گریان و بە خێرایی چوویت بۆ سەرەوە...
کووک هەستی بە دڵشکاوی کرد، بۆیە بەڕێکەوت بۆ باڕ...

٭لە باڕەکە٭

کووک: "بتڵێک شەرابم بۆ بێنە!"
گارسۆن: "باشە"

To be continued....

THE BAD RICH  [jjk X reader] Where stories live. Discover now