5

5.5K 703 31
                                    


لای تۆ:

کووک: "خێرا پێم بڵێ خەریکی چی بووی؟".
تۆ: "هیچ،تەنها خۆم ئەگۆڕی".
کووک: "همم...باشە".
.
تۆ وەک ڕۆژانی ئاسایی چووی بۆ قوتابخانە، باڵام جۆنگکووک لە ماڵەوە بوو و بیری ئەکردەوە.....
٭باشە بۆ هەستەکەم (____)،شتێکم لێ ئەشارێتەوە؟ ئەی باشە ڕۆز کێیە؟...هەر ئەبێ بیدۆزمەوە....٭

لای تۆ:

تۆ لە ناوە ڕاستی دەرسی کیمیا بووی کە یەکێکە لەو بابەتانەی
کە زۆرت حەز لێ بوو، بەڵام بە هیچ شێوەیەک خەیاڵت لەلای بابەتەکە نەبوو تاکە شت کە بیرت لێکردەوە دوێنی شەو بوو
کە چی ڕوویدا لەکاتی بیرکردنەوەتا لەبەرخۆتەوە زەردەخەنەیەکت کرد
و ڕەنگت تۆزێ پەمەی هەڵگەڕا،کتوپڕ گوێت لە مامۆستا بوو ناوی تۆی هێنا....

م: "(____)، ئەتوانی بێ زەحمەت پێمان بڵێی کە باسی چیمان ئەکرد؟".
تۆ هەستایتە سەرپێ و بابەتەکەت بۆ دوبارە کردەوە...
م: "همم...زۆر باشە، دەستخۆش".
هەناسەیەکت هەڵکیشاو دانیشتیتەوە...
٭وەیش...بەس نەبوو دوێنی ئەم بابەتە تازەیەم خوێند..٭ لەدڵی خۆتا وتت...

*کات تێپەڕی٭

تۆ گەڕایتە ماڵەوە و چویتە ژوورەکەی جۆنگکووک کەسی لێ نەبوو
بۆیە دەرگاکەت داخست و دەستت کرد بە خۆگۆڕین لە هەمان کاتا باسی تەواوی ڕۆژەکەت کرد بۆ ڕۆز....
.
لای جۆنگکووک:

کووکی لە حەمام هاتە دەرەوە قژی تەڕبوو گیانیشی هێشتا دڵۆپەی ئاوی پێوەبوو،هەروەها هیچی لەبەردا نەبوو تەنها خاولیەک نەبێ کە بە کەمەریەوە ئاڵابوو...
گەشتە بەردەم دەرگای ژوورەکەی، گوێی لە تۆ بوو دوبارە قسەت ئەکرد...
بەڵام دەرگاکەی کردەوە تۆی بینی سەیری گوڵەباخەکەت ئەکرد...
بەڵام کە تۆ کووکت بینی یەکسەر وەستایت
کووک سەیرێکی گوڵەباخەکەی کرد و تاک برۆیەکی بەرزکردەوە...

کووک[لە دڵی خۆیدا]: ٭یانی ئەو هەموو ڕۆژێک قسە لەگەڵ گوڵیک ئەکات؟ کەواتە ئەمە ڕۆزە!٭

لای تۆ:

کاتێک کە جۆنگکووکت بینی بەم شێوەیە دڵت زۆر بە خێرا لێیئەدا...ئەوەنە هۆت بوو هەناسەت بۆنەیرا ئەو سەیرێکی تۆی کرد.....

کووک[زەردەخەنەیەکی لار]: "چیە؟ بەدڵتە شیرینەکەم؟"
تۆ ڕەنگت پەمەی هەڵگەڕا و کووک پێکەنی...
تۆ [تۆزێ بە توڕەیی] : "هیچ شتێک هەیە پێکەناوی بێت؟"
کووک [بە پێکەنینەوە] : "سەیری خۆت بکە! ڕەنگت تەواو پەمەیی هەڵگەڕاوە!"

تۆ دەستت گرت بە دەموچاوتەوە لە شەرما...
تۆ: "بەسە کووکی!"
کووک: "......."
تۆ: ".........."
کووک: "بە چی بانگت کردم؟"
تۆ [بە دەنگێکی سوک]: "هیچ..."

جۆنگکووک تۆی هەڵایە سەر بێدەکە و هاتە سەرت و سەرینا بە سەرتەوە لوتتان بەریەک کەوت کووک زۆر بە قوڵی سەیری ناو چاوتی ئەکرد ....

کووک: "دەی بڵێ بە چی بانگت کردم؟"
تۆ [بە چرپە] : "کووکی؟..."
کووک: "گوێم لێ نیە بەرزتر"
تۆ: "کووکی"
کووک نزیک بوەوە لە گوێچکەت و چرپاندی...

کووک: "ئەزانی (____) کە به کووکی بانگمەکەیت شێت ئەبم؟، هەروەها که کۆنتڕۆڵ لەدەست ئەیەم بە ئاسانی ڕزگارت نابێ لە ژێردەستم شازادەکەم"

دەستی کرد بە ماچکردنی ملت..

تۆ: "تتکایە...جۆنگکووک واز بێنە! کە بەم شێوەیە ڕەفتار ئەکەیت لێت ئەترسم!"
کووک لێوی دوور خستەوە ....
کووک: "چی؟!...تۆ لە من ئەترسی!؟"
تۆ: "ببەڵێ..." تۆ زۆر بە قوڵی هەناسەت هەڵمژی...
جۆنگکووک دوورکەوتەوە لێت زۆر بە ساردی وتی کە کاتی خوێندنتە....

لای جۆنگکووک:

کووک خۆی گۆڕی و لە باخەکە دانیشتبوو لەدڵی خۆیدا وتی:
٭باشە بۆ لە هیچ کام لەو کچانە ناچێت کە مامەڵەم لەگەڵ کردوون؟٭

دواتر تەلەفۆنێکی بۆ هات...سەیری کرد نوسراوە (تایهیۆنگ)...
کووک: "بەڵێ؟ تایهیۆنگ؟"
تای: "هێی جۆنگکووک...ویستم بڵێم ئەگەر کاتت هەیە با پێکەوە بچینە دەرەوە جیمین وتی کە کاتی هەیە"
کووک: "دەی باشە منیش دێم خۆ هیچم نیە بیکەم"
تای: "دەی زۆرباشە بای!"
کووک: "بای"

کووک چووە سەرەوە تۆی بینی کە خەریکی خوێندن بوویت زەردەخەنەیەکی کرد ....

کووک: "(____)!"
تۆ ئاوڕت دایەوە.......
کووک: "من ئەڕۆمە دەرەوە هیچ شتێکی گەمژانە مەکە و ئاگات لە خۆت بێت"
تۆ: "باشە"
کووک ڕۆیشت بۆ لای جیمین و تای...
جیمین: "ئەوە سێیەم خوێڕیش هات!"
کووک: "نەخێر، من سێیەم نیم ! یەکەمم!"
جیمین: "بەڵێێ...بۆیە هەتا ئێستا (___) بە کچی ماوەتەوە!" .
کووک: "وازبێنە!"

تای: "کوڕینە ئەم ماوەیە خەریکی خوێندنەوەم لەسەر واتای چەند تابلۆیەکی بەناوبانگ...بەڕاستی هەندێک لەو تابلۆیانە مانای زۆر سەیر و قووڵی هەیە

جیمین: "تۆ هەر بەدوای ئەم شتە بێتامانەوەیت، هێشتا گەنجیت بڕۆ تۆزێ خۆشی ببینە"
تای: "بەلایەنی کەمەوە من وەک ئێوە بەدوای کچەوە نیم!"
کووک: "با بڵێین هەر کەسەو حەز و بۆچوونی جیاوازی هەیە"
تای: "بەڵام ئەو کارەی ئێوە ئەیکەن هەڵەیە، ئەو کچانەش مرۆڤن و هەستیان هەیە..."

جیمین: "بەڵام ئەوانیش بەدوا کوڕەوەن و حەزیان لە کاتبەسەربردنە لە یانەی شەوانە!"
تای: "من باسی کچە لەشفرۆشەکان ناکەم، من باسی ئەو کچە بێتاوان و گەنجانە ئەکەم کە ئێوە فریویان دەدەن!"
کووک: "......"
جیمین: "گرنگ نیە بەلامەوە"
تای: "باشە من بۆچی قسە بۆ دوو بێ مێشکی وەک ئێوە ئەکەم؟"

هەرسێکیان پێکەوە لە یانەی شەوانە بوون و پێکەوە دانسان ئەکرد...
کووک دڵی بە هیچ کام لە کچەکان نەکرایەوە...

کووک: "من بێزاربووم، ئەڕۆمەوە"
جیمین: "چی!؟ بەڵام تازە کاتژمێر ۱۰ی شەوە! هێشتا کچی جوان نەهاتوونە!"
کووک: "گرنگ نیە بەلامەوە"
کووک ڕۆیشت...
جیمین: "ههـ! ئەشڵێت کە خوێڕی یەکەمە!"

لای تۆ:

لە خوێندن تەواو بوویت و زۆر بێزار بوویت...
کاتێکت زانی جۆنگکووک گەڕایەوە و زۆر دڵخۆش دیاربوو...
کووک[زەردەخەنەیەکی کەروێشکی]: "دوامبکەوە، شتێکت نیشانەدەم"

To be continued....

THE BAD RICH  [jjk X reader] Where stories live. Discover now