12

5.3K 639 29
                                    

لای تۆ:

تۆ: "خەمت نەبێ، باشەبم...لەوانەیە....بەڵام ئەکرێ بزانم ناوی چی بوو ئەو کوڕە؟"
هۆسۆک: "پارک جیمین"
تۆ: "چی!؟"
هۆسۆک: "بۆ تۆ ئەیناسی؟"
تۆ: "ئەو یەکێکە لە هاوڕێ نزیکەکانی جۆنگکووک!"
هۆسۆک: "چی!؟ بەڕاست؟!"

تۆ سەرت بە مانای بەڵێ لەقاند.....
هۆسۆک: "کەواتە، ئاگات لە خۆت بێت! لەو بێ نرخە نزیک مەکەوەرەوە و هەرگیز بە تەنها لەگەڵی مەبە!"

*کات تێپەڕی*

تۆ گەڕایتە ماڵەوە بینیت ئەمجارە جۆنگکووک لەماڵەوەیە،
بەبێ ئەوەی کە هیچ بڵێیت چویتە سەرەوە بۆ ئەوەی جلەکانت بگۆڕیت خۆت ئامادەکرد جۆنگکووک هات بۆلات.......

کووک: "وەرە خوارەوە، نانی ئێوارە ئامادەیە"
تۆ[بە ساردی]: "سپاس، برسیم نیە"
کووک[بە خەمباریەوە]: "تکایە نانەکەت بخۆ...نامەوێ لاواز بیت..."
تۆ هیچت نەوت...کووک لەسەر بێدەکە لە تەنیشتت دانیشت و باوەشی پیاکردی....

کووک[بە خەمباریەوە]: "ببورە بۆ دوێنێ شەو...ئارەزووم زۆر کرابووەوە و تۆزی سەرخۆش بووم...تکایە لێم خۆشبە.."
تۆ[بە ساردی]: "داوای لێبووردن هەموو شتێک چارەسەر ناکات، جۆنگکووک"

لە باوەشی جۆنگکووک دوورکەوتیتەوە و کووکیش بە خەمباری چوو بۆ خوارەوە....

تۆ خەریکی سەعی کردن بوویت، قوتابخانەش تەنها ۳ ڕۆژی ماوە و دواتر تاقیکردنەوەی کۆتای ساڵ دەست پێ دەکات....
لە سەعی تەواو بوویت و خەوتیت....

*کاتژمێر ۱ی شەو*

تۆ لەتاو برسا خەبەرت بووەوە، چونکە ئێوارە نانت نەخواردبوو
حەزت بە پسکیتی کاکاو بوو بە شیرەوە...

بەدزی جۆنگکووک چوویت بۆ چێشتخانەکە بەڵام هیچیانت نەدۆزی
بۆیە پارەت هەڵگرت و چوویت بۆ دەرەوە بە دوای مارکێتێکی ۲٤ کاتژمێر کراوە ئەگەڕەیت، دوای کەمێک دۆزیتەوە...

لەڕێگەی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بوویت کتووپڕ ۲ کوڕ ڕێگەیان لێگرتی...

تۆ: "چیتان لە من ئەوێت؟"
کوڕ۱: "تۆمان ئەوێ جوانکیلە"

کوڕی۲ەم کەمەری تۆی گرت تۆی لە خۆی نزیک کردەوە ویستت پاڵی پێوەبنێی بەڵام ئەولەتۆ بەهێزتر بوو، ویستی ماچت بکات بەڵام کوڕێکی تر هاواری کرد....

(تێبینی: کوڕ۱،کوڕ۲= خراپەکان  کوڕ۳=باشە)

کوڕ۳: "هێی...وازبێنە لەو کچە!"
ئەو کوڕەی کە تۆی بەستەوە بوو تۆی بەردا...
کوڕ۲: "ئەگەرنا چی دەکەیت؟"
کوڕ۳: "همم..کەواتە ئەتەوێت مردن بە چاوی خۆت ببینی،وایە؟"

کوڕی۱ەم ویستی لەدواوە لە کوڕی۳ەم بدات، بەڵام نەیتوانی..

کوڕی۳ەم لە هەردووکیان بەهێزتر بوو، زۆر بە توندی لە هەردووکیانی
ئەیا بە شێوەیەک کە خوێن لە دەمیان ئەهاتە خوارەوە
کوڕی۳ەم وەستا لە لێدانیان و دووانەکەی دیکە ڕایان کرد

تۆ کتووپڕ هەستت کرد سەرت زۆر قورس بوو بەر چاوت ڕەش بوو خەریکبوو بکەویت....
بەڵام ئەو کوڕەی ڕزگاریکردی نەیهێشت بکەویت و کەمەری تۆی گرت...

؟؟: "ئایا تۆ باشیت؟"
سەیرت کرد کوڕێکی زۆر کەشخەو باڵا بەرز بوو...
بە قووڵی سەیری ناو چاوتی ئەکرد...
تۆ تۆزێ شەرمت کرد و هەستایتەوە...

تۆ: "من باشم سپاس کە ڕزگارت کردم.."
؟؟: "کێشە نیە، بەڵام جاری داهاتوو ئاگات لە خۆت بێت.."

تۆ سەرت بە مانای بەڵێ لەقاند...

؟؟: "باشە پێم ناڵێیت کچێکی جوانی وەک تۆ بەم شەوە درەنگە
لە دەرەوە چی ئەکات؟"
تۆ: "ڕاستیەکەی زۆرم برسی بوو، چووم بۆ ئەوەی بسکیت و شیر بکڕم"

؟؟: "ئەو هەمووە ڕێگایە تەنها لەبەر شیر و بسکیت!؟"
تۆ: "بەڵێ، زۆر باشە...من ئەبێت بڕۆم"

ویستت بڕۆیت...
؟؟: "بۆستە..."
تۆ ئاوەڕت دایەوە...

؟؟: "هەرگیز لە خۆم خۆش نابم ئەگەر ڕێگە بدەم کە کچێک بەم کاتە
بەتەنها جێبێڵم...ئەم ناوچەیە پڕە لە خەڵکی خراپ!"

تۆ: "بەڵام نامەوێت بێزارت بکەم..."
؟؟: "نا ئاساییە، بێزارکردنی چی.."

هەردووکتان بەڕێکەوتن....

؟؟: "کەواتە ناوت چیە؟"
تۆ: "(___)، ئەی تۆ؟"

؟؟: "کیم نامجوون، دەتوانیت بە نامجوون بانگم بکەیت"
تۆ: "خۆشحاڵ بووم"

تۆ و نامجوون بەردەوام بوون لە قسەکردن، هەتا تۆ وەستایت...

تۆ: "دووبارە سپاس...گەیشتین"
جوون: "زۆر باشە، خۆشحاڵبووم بە ناسینت (___)"

ماچی ڕومەتی کردیت..
تۆ ڕەنگت پەمەیی هەڵگەڕا...
نامجوون پێکەنی...

جوون: "زۆر کیووتی کە شەرم ئەکەیت"
تۆ: "بای جوون...خۆشحاڵبووم بە ناسینت"

چوویتە ژوورەوە بۆ چێشتخانەکە کتووپڕ گوێت لە یەکێک بوو لە دواتەوە...

کووک: "جوانە! بەم شەوە لەکوێ بوویت؟"
تۆ ئاوەڕت دایەوە....
تۆ: "ئۆو...جۆنگکووک من-"

کووک زۆر بە توڕەیی لێت نزیک بووەوە...
کووک[بە هاوارەوە]: "باشە تۆ ناترسیت شتێکت لێ بەسەر بێت!؟
بەم شەوە درەنگە بە تەنها لە کوێ بوویت!؟"

تۆ زۆر لە تووڕە بوونەکەی ترسایت...
بە توندی چاوت نوقاند و پشتت نوساند بە دیوارەکە...

کووک[بە دەنگێکی هێمن]: "هێی...مەبەستم ئازاردان یان ترساندنی تۆ نەبوو..."
تۆ بەهێواشی چاووت کردەوە...

کووک: "ئەزانی من چەند خەمی تۆم بوو (___)؟ زۆر منت ترساند..."

هەردووکتان زۆر بە قووڵی سەیری ناو چاوی یەکترتان دەکرد....
بەرە بەرە لە یەکتر نزیک دەبوونەوە...

To be continued.....

THE BAD RICH  [jjk X reader] Where stories live. Discover now