8

5.1K 666 15
                                    


لای تۆ:

کووک[بە دەنگێکی کز لەبەر خۆیەوە]:
"خۆشمەوێیت"

تۆ: "شتێکت وت؟"
کووک: "نا هیچ...با بڕۆینە ژوورەوە درەنگە"
تۆ: "باشە"

*بەیانی*

لای تۆ:

بەیانی خۆت ئامادەکرد بۆ قوتابخانە و چوویتە خوارەوە.....
کووک: "بەیانی باش شازادە"
تۆ: "بەیانی باش جۆنگکووک"

کووک: "ئایش...ناکرێ بە شێوەکی تر بانگم بکەی؟"
تۆ: "باشە، ئیتر پێت ئەڵێم کەروێشک"

کووک: "نەخێر، پێم بڵێ کووکی"
تۆ: "باشە...کووکی"
کووک زەردەخەنەیەکی کیوتی کرد.....

*لە قوتابخانە*

تۆ لە دۆڵابەکەت کتێبێکت دەرکرد، کتوپڕ گوێت لە یەکێک بوو بانگت دەکات....

؟؟: "(____)!"
ئاوڕت دایەوە هۆسۆکت بینی...
تۆ: "سڵاو هۆسۆک"
هۆسۆک: "سڵاو- ئەوە چ کتێبێکە؟"
پەنجەی ڕاکێشا بۆ ئەو کتێبەێ کەبەدەستەوەیە....

تۆ: "ئەها..ئەو کتێبە باس لە چۆنێتی وێنەکێشان دەکات.."
هۆسۆک: "حەزت لە وێنەکێشانە؟"
تۆ: "بەڵێ زۆریش، بەڵام لێی نازانم"
هۆسۆک: " ئەتوانی دوای دەرس کاتی پشوو لە باخەکە چاوەڕێم بکەیت؟"
تۆ: "باشە، لەهەمان شوێنی دوێنێ چاوەڕێت دەکەم"

*کاتی پشوو*

تۆ چاوەڕێی هۆسۆکت ئەکرد، دواتر  هۆسۆکت بینی کەرەستەی وێنەکێشانی بەدەستەوەبوو....

تۆ: "کەرەستەی وێنەکێشان؟ تۆ وێنەکێشیت؟"
هۆسۆک: "بەڵێ، من وێنەکێشم..."
تۆ: "واو...نەمزانی...ئەتوانم سەیری دەفتەرەکەت بکەم؟"
هۆسۆک: "بێ گومان ئەتوانیت.."
تۆ سەیری وێنەکانیت کرد زۆر شاز بوون....

تۆ: "بەڕاستی زۆر لێهاتوویت، خۆزگە منیش وەک تۆ بوومایە...."
هۆسۆک: "ئەگەر حەز بکەیت ئەتوانم فێرت بکەم"

تۆ: " بەڕاست؟بەڵام نامەوێت بێزارت بکەم"
هۆسۆک: "قسەی بێمانا...بێزارکردنی چی...مەگەر ئێمە هاوڕێ نین؟"

تۆ: "یانی ئەتوانیت فێرم بکەیت؟"
هوسۆک: "بێ گومان ئەتوانم"
تۆ: "سوپاس هۆسۆک، تۆ باشترین هاوڕێیت!"

*کات تێپەڕی*

لای جۆنگکووک:

جۆنگکووک و تایهیۆنگ لە ماڵەکەی جیمین پێکەوە بوون...
هەرسێکیان پێکەوە کاتێکی خۆشیان بەسەر ئەبرد...

تای: "کەواتە پێم بڵێ (___) سوپرایزەکەی بە دڵ بوو؟"
کووک: "زۆر سپاس هیۆنگ! بە ڕاستی کارێکی زۆر باشت کرد!"

تای[زەردەخەنەیەکی بۆکسی]: "هەرشتێک بۆ تۆ هاوڕێ..."
جیمین: "بەڕاستی گەمژەیت جۆنگکووک، چ پێویست ئەکات بەم شێوەیە پارە لە کچێکی دواقۆناغی ئامادەیی بە فیڕۆ بدەیت؟"

کووک: "پارە پارەی خۆمە، کێشەی تۆ نیە!"
جیمین: "واو...جیۆن جۆنگکووک بووە بە کەروێشکی ژێر دەستی کچان!"
کووک[بە توڕەییەوە]: "ئاگات لێ بێت لەگەڵ کێ قسە دەکەیت!"

تای:" ئەمە بوەستێنن! بەڕاستی بێزاربووم بەدەست ئێوەوە!"
کووک: "من ئەبێت بڕۆم..."
ڕۆیشت...

کووک بڕیاریدا کە بێت بە شوێنتا بۆ قوتابخانە...
کووک چاوەڕوانی تۆ بوو، کاتێک تۆی بینی کە لەگەڵ هۆسۆک بویت و هەردووکتان پێکەنین و دڵخۆش دیار بوون.....

لای تۆ:

تۆ: "بای هۆسۆک!"
هۆسۆک: "بای!"

تۆ سەیارەکەی کووکیت بینی تۆزێ ترسایت کە بە هەڵە لە تۆ و هۆسۆک تێبگات....

*لە ناو سەیارەکە*

تەواوی ڕێگەکە بێدەنگ بوو کەستان قسەتان نەدەکرد...
گەیشتنە ماڵەوە و تۆ چویت بۆ حەمام خۆت بشۆی و کووکیش لەسەر بێدەکەی پاڵکەوتبوو....

کووک [لە دڵی خۆیدا] : ٭ئەو کوڕە کێ بوو لەگەڵ (___)ەکەم؟، باشە بۆ زۆر دڵخۆش دەرەکەوتن؟ تۆ بڵێی هیچ پەیوەندیەک هەبێت لە نێوانیاندا؟ ئەو کوڕە هەر کەسێک بێت هەر ئەبێت بزانم کێیە......٭

To be continued....

THE BAD RICH  [jjk X reader] Where stories live. Discover now