final

4.5K 420 37
                                    


٭دوای هەفتەیەک٭

کۆتا ساڵی خۆێندنت بە سەرکەوتووی تێپەڕاند
و دوای وەرگرتنەوەی نمرەکان گەڕایتەوە ماڵەوە
بۆنێکی زۆر خۆشت کرد، لە کاتێکدا کە تۆ زۆر برسی بوویت....

تۆ: "ئممم....برسیمە! ئەم بۆنە خۆشە چیە؟"
چویتە ژووری نانخواردنەکە و مێزێکی ڕازاوەت بینی  کە پڕ بوو لە خواردنی هەمەجۆر....
تۆ بە بینینی ئەو مێز و خوانە زۆر دڵخۆش بوویت...

کووک: "بە تایبەت بۆ شاژنەکەم و شازادە بچووکەکەم ئامادە کردووە"
تۆ: "همم... بەو بۆنە خۆشەیا دڵنیام کە زۆر خۆشە"
هەردووکتان دەستتان کرد بە نان خواردن...
تۆ سەیرێکی کووکت کرد...

کووک: "چیە؟"
تۆ: "دڵنیایت لەوەی کە ئەم خواردنە شاهانەیە خۆت کردووتە؟"
کووک: "ها؟ ب-بەڵێ بێ گومان خۆم کردوومە.........."
تۆ[بە پێکەنینەوە]: "بە شڵەژانە زۆرەکەتا دڵنیا بوومەوە کە تۆ درووستت نەکردوون!"
کووک: "ئایش...بۆ تەریقم ئەکەیتەوە! تۆ ڕاست ئەکەیت ئەمە خۆم نەمکردووە بەڵکو جین هیۆنگی چێشتلێنەر دروستی کردووە"

تۆ: "واو....بەڕاستی چێشتلێنەرێکی زۆر لێهاتووە"
کووک: "هێی! منیش لێ هاتووم!"
تۆ پێکەنیت بە کیووتی جۆنگکووک...
تۆ: "پێم بڵێ لە چیدا لێهاتوویت کەروێشکە کیووتەکە؟"

کووک[زەردەخەنەیەکی لار]: "لەژێر جێگە دادیی'ەکی لێهاتووم!"
تۆ[ڕەنگت سور هەڵگەڕا]: "هێی! ئەبووایە ئەمە مۆمێنتێکی کیوت بووایە!"
کووک[پێکەنی]: "بەڕاستی تۆ زۆر شەرمنیت..."

تۆ و کووک بەم شێوەیە بەردەوام بوون کووک زۆر بە نەرمی مامەڵەی لەگەڵ ئەکردیت و زۆر بە جوانی گرنگی پێ دەدایت وەک خێزانی خۆی مامەڵەی لەگەڵدا دەکردیت...

٭دوای ساڵێک٭

تۆ و کووک بوونە خاوەنی کوڕێکی بچکۆلانەو کیوت کە زۆر لە کەروێشک دەچوو ناوتان نابوو سان....
تۆ هەمیشە بیرت بۆ ئەوە دەچوو کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ببیتە خاتوو جیۆن...
هەمیشە خەیاڵت بۆ ئەوە دەچوو کە هاوسەرگیری لەگەڵ جۆنگکووک بکەیت....

سان زۆر بە ئارامی لەباوەشتا خەوتبوو....
زەردەخەنەیەکت کرد و بە هێمنی سان"ت پاڵخستە ناو جۆلانەکەی....

هەستت کرد یەکێک لەدوواوە باوەشی پێدا کردیت
سەیرێکی دوواوەت کرد....

کووک: "بەڕاستی تۆ باشترین دایکیت (___)، سەیرکە کوڕەکەمان چەند بە ئارامی نووسنووە..."
تۆ: "هەروەها تۆش باشترین باووکیت کووکوو"

کووک تۆی بە باوەش هەڵگرت...
تۆ[بە سەر سوڕمانەوە]: "کووکی؟ ئەوە چی دەکەیت؟ دامگرە خوارەوە!"
کووک: "ششششـ.... سان نوستووە"

کووک تۆی بە باوەش بردە سەربانەکە...
بە بینینی ئەو هەمووە ئامادەکاریە جوانە سەرت سووڕما دیمەنی خۆر ئاوابوون لەگەڵ ئەو دیکۆرە دڵ ڕفێنە بۆ خوانی ئێوارە کەشێکی تەواو ڕۆمانسی پەیداکردبوو....

کووک: "کەواتە.....چۆنە بەلاتەوە؟"
تۆ: "واو....بەڕاستی....چاوەڕیێ ئەوەم نەدەکرت، زۆر بەدڵمە! ٭ماچی گووپی کووکت کرد٭"

کووک: ٭زەردەخەنەیەکی کەروێشکی٭
تۆی داگرتە خوارەوە...
پێکەوە خوانێکی ڕۆمانسیتان هەبوو....
کووک: (___)؟
تۆ: ٭سەیرێکی کووکت کرد٭
کووک: "ئەمەوێت شتێکی گرنگت پێ بڵیێم...."
تۆ[بە دوودڵیەوە]: "چ-چیە ئەو شتە؟"
کووک: "بەڕاستی تۆ دڵی منت داگیر کردووە، ناتوانم بیر لە هیچ شتێک بکەمەوە جگە لە تۆ (__) بۆیە ئەمەوێت وام لێ بکەیت کە ببمە دڵخۆشترین پیاوی سەر زەوی و قایل بیت بەوەی کە هاوسەرگیریم لەگەڵ بکەیت..."

بڕوات بەوە نەکرد کە لەبەرچاوت ڕوودەدات....
فرمێسکی خۆشی بەچاوتا دەهاتە خوارەوە....
تۆ: "جۆنگکووک....من ڕازیم!"
کووک بەوپەڕی دڵخۆشی ئەڵقەکەی کردە پەنجەتەوە

کووک: "کەواتە لەمەودووا دەبیتە شاژنەکەی من خاتوو جیۆن (___)"
بە قووڵی سەیری ناوچاوی کووکت کرد....
بەرە بەرە لە یەکتر نزیک دەبوونەوە...
بە قووڵی ماچی لێوی یەکترتان کرد...

بەم شێوەیە هەردووکتان پێکەوە هاوسەرگیریتان کرد و بۆ هەتا هەتایە بە بەختەوەری و خۆشی ژیان....

THE END

THE BAD RICH  [jjk X reader] Where stories live. Discover now