13

7.8K 780 227
                                    


لای تۆ:

کووک کە زانی زۆر ترسایت خۆی هێمن کردەوە و بە سووکی دەستی ئەهێنا بە قژتا.....

کووک[بە دەنگێکی هێمن]: "ببورە..مەبەستم ئازاردان یان ترساندنی تۆ نەبوو..."
تۆ بە هێوەشی چاوت کردەوە...
کووک: "ئەزانی چەند خەمی تۆم بوو (___)؟زۆر منت ترساند..."

هەردووکتان زۆر بە قوڵی سەیری ناو چاوی یەکتریتان ئەکرد، بەرە بەرە لە یەکتر نزیکەبوونەوە هەتا لوتتان بەریەک کەوت....

کووک: "تکایە،جارێکی تر وامەکە! دەی ئێستا بڕۆ بخەوە با سبەینێ درەنگ نەکەویت"
تۆ سەرت لەقاند بە مانای بەڵێ....

*بەیانی*

هەستایت لەخەو سەرت زۆر قورس بوو و دڵت زۆر تێکەڵەهات بە پەلە ڕاتکرد ڕشایتەوە....
دواتر خۆت گۆڕی و چویتە خوارەوە نانی بەیانی بخۆیت....
دوبارە سەرت زۆر قورس بوو، هەرچۆنێک بێت نانەکەت خوارد...

تۆ[لە دڵی خۆتا]: ٭باشە بۆ زۆر نەخۆشم؟ ئاخر کەسم نەدیوە بە ۱ی شەو شیر و پسکیت بخوات...خۆزگە نەمخواردایە..دڵم زۆر تێکەڵیەت...٭

حەبێکی سەرێشەت خوارد و ڕۆیشتی....

*لە قوتابخانە*

لەناو دەرسی ۲ەم بویت هیچ ئاگات لە دەرس نەبوو لەتاو سەرێشە، خۆشبەختانە هەموو کتێبەکەتان تەواو کردبوو...
ئەم دەرسە تەنها وەکو پێداچونەوەیەک بۆ وانەکانی پێشوو....

*زەنگی پشوو*

تۆ لەگەڵ هۆسۆک بە ڕاڕەوەکەیا ئەڕۆیشتن، کتوپڕ دووبارە سەرت زۆر قورس بوو و دڵت زۆر تێکەڵەهات....
بە پەلە ڕاتکرد بۆ لای توالێتەکان و ڕشایتەوە...
هۆسۆک لە دەرەوە چاوەڕێی ئەکردی...
تۆ هاتیتە دەرەوە....

هۆسۆک: "ئایا تۆ باشیت؟ چی بووە؟ ۲ دەرسە زۆر نەخۆش دەرەکەویت؟"
تۆ: "خۆشم نازانم! دوێنی شەو سەعات ۱ شیر و پسکیتم خوارد...لەوانەیە هی ئەوەبێت"

هۆسۆک: "همم...ئەتوانم پرسیارێکی شەخسی بکەم؟"
تۆ: "همم...چیە؟؟"
هۆسۆک: "...هەتا ئێستا ئەو جۆنگکووکە دەستی بۆ بردوی؟ ببوورە بۆ ئەو پرسارە"

تۆ ڕەنگت سوور هەڵگەڕا لە شەرما....
تۆ: "چی!؟..ئمم...ئێ..ببەڵێ...۲ڕۆژ لەمەوبەر"
هۆسۆک[بە شەرمەوە]: "من دکتۆر نیم...بەڵام پێم باشترە بڕۆی تێستێکی دوگیانی بکڕی...."

تۆ: "چی!؟..."
هۆسۆک[بە شەرمەوە]: "ببوورە...بۆ قسەکانم..بەڵام من خەمی تۆمە! تکایە لێم خۆشبە!"
هۆسۆک سەری داخست لە شەرما....
تۆ: "نا،نا...ئاساییە! تۆ وەک برای من وایت!"
تۆش لە شەرما سەرت داخست....

*کات تێپەڕی*

تۆ لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بوویت...
بیرت لە قسەکانی هۆسۆک ئەکردەوە، بۆیە چوویت بۆ دەرمانخانە تێستێکی دووگیانیت کڕی و هاتیتەوە....

کە گەیشتیتە ماڵەوە کەسی لێ نەبوو بۆیە تۆش بە هەلت زانی و چویت بۆ توالێت....
بۆ ماوەی ۲ دەقە چاوەڕێت کرد و دواتر شۆک بوویت...
بۆت دەرکەوت کە پۆسەتیڤە، واتا دووگیانیت....

تۆ[لە دڵی خۆت]: ٭ئای خوایە! من چی بکەم؟! خۆ دڵنیا بووم کە کۆندۆمی بەکارهێنا! باشە چۆن؟!٭

تۆ زۆر دڵت خێرا لێیەدا ...
کتوپڕ گوێت لە جۆنگکووک بوو، بەڵام وا دەرەکەوت کە بە تەنها نەبێت...

گوێت لە دەنگی پێی یەکێک بوو کە بەرەو سەرەوە
بەڕێدەکەوت...
تۆ بە پەلە تێستی دوگیانیەکەت شاردەوە....

جیمین: "سڵاو شیرینەکەم، ئەوە چی بوو کە بە پەلە شاردتەوە؟همم؟"
تۆ: "هیچ نیە..."

جیمین: "درۆ مەکە! پێم بڵێ ئەوە چیە؟!"
تۆ: "وتم هیچ نیە!"

جیمین بەزۆر لێتیسەند، تۆ زۆر ترسایت...

جیمین: "ههه...کەواتە پلانەکەم سەریگرت!"
تۆ: "چی!؟ پلانی چی!؟"

جیمین: "من کۆندۆمەکەم کون کردبوو! ئەگەریش بە جۆنگکووک
بڵێیت کە دووگیانیت و منداڵەکە هی ئەوە بڕوات پێ ناکات!"

تۆ[بە دڵێکی پڕەوە]: "بۆچی!؟ پێم بڵێ بۆ واتکرد!؟"
جیمین[زەردەخەنەیەکی لار]: "چونکە ئەوکات فڕێت ئەدات
و دەبیتە هی من!"

تۆ: "بەڵام-"
نەیهێشت قسەکەت بکەیت و پشتی تۆی نوساند بە دیوارەکە
و چرپاندی بە گوێتا...

جیمین: "ئۆو پارک (___) ئەزانیت من چەند شێتی تۆم؟ بەم زووانە
هی من تەنها من!"
بە هێواشی دەستی هێنا بە سکتا و دووبارە چرپاندی...
جیمین: "هەروەها منداڵەکەی جیۆن'یش لەناودەبەم!"

دەستیکرد بە ماچکردنی ملت، تۆ هەوڵتدا بیوەستێنی بەڵام ئەو زۆر
لە تۆ بەهێزتر بوو...

تۆ: "ت-تکایە بۆستە!"
جیمین هیکی جێهێشت لەسەر ملت و کشایەوە...
تۆ دڵت زۆر پڕ بوو..

جیمین: "خەمت نەبێت بوکەڵەکەم، دادی بەم ئاسانیە
وازت لێ ناهێنێت...ماڵئاوایش لە منداڵەکەی جیۆن بکە"
تۆ: "نا تکایە وامەکە بەزەییت هەبێت، ئەو‌ مناڵە تەنها هی جۆنگکووک
نیە بەڵکو هی منیشە!"

بەڵام گوێی بۆ نەگرتیت و ڕۆیشت...
تۆ چوویتە ژوورەکەی کووکی کە لە هەمان کاتدا وەک ژووری تۆش وایە...
تێستەکەت بەدەستەوە بوو و بە بێدەنگی دەگریایت...

کتوپڕ گوێت لە دەنگی دەرگاکە بوو کرایەوە، بە پەلە
فرمێسکەکانت سڕی و تێستەکەت شاردەوە...
کووک هاتە لاتەوە و باوەشی پێدا کردیت...

کووک[بە نیگەرانیەوە]: "(___)؟ ئایا تۆ باشیت؟ هیچ شتێک ڕوویداوە؟"
تۆ زۆر ئەترسایت نەتزانی چی بکەیت..
بە بێدەنگی مایتەوە...

کووک: "تکایە (___) شتێک بڵێ!"
تۆ هەناسەیەکی قووڵت هەڵکێشا...
تۆ: "باشە ئەگەر پێت بڵێم بڕوام پێ ئەکەیت؟"

To be continued.....

THE BAD RICH  [jjk X reader] Where stories live. Discover now