The Godfather(2)

347 52 221
                                    

{Vote before reading}
Thank you...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
The Godfather part2
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"باوکە؟
دایکم کەی ئەگەڕێتەوە لە ئیتاڵیا؟".

تێیۆنگ پرسیاری لەباوکی کرد کاتێک هەرسێکیان لە ژووری دانیشتنەکە دانیشتبوون و شەرابیان ئەخواردەوە.

"ئەو جارێ نایەتەوە...ئەیەوێ زیاتر لەوێ بمێنێتەوە".

کارلۆنی وەڵامی تێیۆنگی یایەوە.

"ئەو تەنانەت بۆ ئاهەنگی کچە تاقانەکەشی نەهاتەوە...چی ئەگوزەرێ باوکە؟".

تێمین بەجدی پرسیاری لەباوکی کرد.

"هەموو هۆکارێک ناوترێ کوڕەکەم...هەموو شتێک کاتی خۆی هەیە".

"ئەی تۆ چۆن نەچویت؟
تۆ بیری نیشتمانەکەت ناکەیت؟".

تێیۆنگ دووبارە پرسیاری کردەوە.

"ناتوانم کارەکانم بەجێبێڵم...ئەگینا کێ هەیە بیری وڵات و نیشتمانەکەی نەکات؟
حەزم کرد دایکت بچێت سەرێک لە نیشتمانەکەی خۆی بات...دەمێکە نەچۆتە کۆریای باشور
ئەزانن ئێوە هەمووتان لەو ئەچن؟
کەستان وەک من نین لە ڕوخسارا".

بەڵێ...کارلۆنی...دۆن ڤیتۆ کارلۆنی خەڵکی ئیتاڵیایە...هاوسەرەکەشی خەڵکی کۆریای باشورە.
بەڵام ئەوان ماوەیەکی زۆرە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەژین...ئەویش بەهۆی کارەکانی کارلۆنیەوە بوو.

"بیری دایکم ئەکەم".

تێیۆنگ وتی و خەم دایگرت.

کارلۆنی پێکەنی...

"کوڕم تۆ گەورە بوویت...وەک مناڵی سەرەتایی ڕەفتار مەکە
وە دڵنیابە دایکت ئەگەڕێتەوە".

کارلۆنی وتی و هەڵسایە سەر پێیەکانی.

دوو کوڕەکەشی لەگەڵ ئەو هەڵسانەوە.

"کات درەنگی کردووە...بچن بخەون و ئیسراحەت بکەن...بەیانی زانکۆت هەیە وایە تێیۆنگ؟".

"بەڵێ باوکە".

"زۆرباشە...تێمین ئێمەش بەیانی کارمان هەیە...بەیانی پەیوەندی بە راوێژکارەکەمانەوە بکە و بزانە چ دیدارێک هەیە".

"باشە باوکە".

دوای ئەوەی شەوشادیان لەیەکتری کرد...هەرکەسەو چووە ژووری خۆی.

The Godfather [L.TY]✓Where stories live. Discover now