The godfather(17)

114 20 34
                                    

Vote before reading...★

Thanks...♡

Enjoy...㋡

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"ئهم...بەدڵنیاییەوه کەمێکی تر ئەگات تێیۆنگ...تەنها دابنیشە".

مارک وتی و تێیۆنگیش سەری لەقاند و دانیشت...

"من تێناگەم...ئەو بۆچی ئاوا لەناکاو دەرکەوتەوە؟".

جیون وتی...

"کەسمان لەوە تێناگەین...تۆ تاکە کەس نیت کە بەو جۆرە بیر ئەکەیتەوە".

تێمین وتی...

دینگ...دۆنگ...

زەنگی دەرگا بوو

دەرگاکە کرایەوە و دایکیان هاتە ژوورەوە...

تێیۆنگ بە زۆر دانی بە توڕەییەکەیدا گرتبوو...

"سڵاوتان لێ بێ ڕۆڵەکانم".

کەسیان هەڵنەستان و وەڵامیان نەیایەوە...

جگە لە لێکسی کە هەستایەوە و چەمایەوە بۆی...

ئەو دانیشت و ڕووی له تێیۆنگ کرد...

"کوڕەکەم...باوکی ڕۆحی...زۆر بیرم ئەکردی..."

وتی و ویستی دەستی بگرێت...

تێیۆنگ دەستی لادا و سەیرکردنێکی ترسناکی پێ بەخشی...

"بۆچی لێرەیت؟
با بیرت بێنمەوه...جیون هاوسەرگیری کرد تۆ لێرە نەبوویت...
باوکم مرد تۆ لێرە نەبوویت
جیون...
من هاوسەرگیریم کرد هەر لێرە نەبوویت...ئێستا بۆچی لێرەیت؟".

تێیۆنگ وتی...

"ئەزانم...هەقی خۆتانە کە ئاوا ئەکەن...
مارک؟ کوڕم بۆیان ڕوون بکەرەوە".

هەموویان سەریان سوڕما کاتێک ناوی مارکیان هێنا...

"مارک؟ تۆ چ پەیوەندیەکت بەوەوە هەیە؟".

تێیۆنگ بە چاوێکی ترسناکەوە پرسی...

"ببوورن هاوڕێیان...
بەڵام خۆتان ئەزانن من ڕاوێژکار و پارێزەری ئەم خێزانەم...
بەهەرحاڵ...
من و بەڕێز کارلۆنی باسی ئەوەمان نەکردووە لەلای ئێوه بەڵام...
هۆکاری ڕۆشتنی دایکتان و نەگەڕانەوەی تا ئێستا ئەگەڕێتەوە بۆ...
جیابوونەوەی دایکتان له باوکتان!!".

The Godfather [L.TY]✓Where stories live. Discover now