The godfather(10)

141 34 130
                                    

Hi...㋡

Vote before reading...★.

Enjoy...♡

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"چۆن دەوێری؟ چۆن دەوێری دەستی لێ بەیت؟".

سەرەتا بە هێمنی گفتوگۆی لەگەڵدا کرد...

بەڵام کاتێک توڕەیی دەستی بەسەردا گرت بە مست کەوتە لێدانی سۆجون...

تێمینیش لە لایەکی ژوورەکە وەستابوو و سەیری دیمەنەکەی ئەکرد.

"ئاهـ...بێزار نابیت لە لێدانم؟".

سۆجون و وتی...وەک ئەوەی بەلایەوە گرنگ نەبێ تەنانەت باسی چیش ئەکەن...

"هێشتا؟ هێشتا ئاوایت؟؟
خوشکەکەم چی کردووە؟
گەر ئەوت نەئەویست کەواتە بۆچی هاوسەرگیریت لەگەڵ کرد؟ باشە ئەوە هاوسەرگیریشتان کرد...کە زانیت ناگونجێیت لەگەڵی بتوتایە جیا ئەبمەوە...".

تێیۆنگ وتی کاتێک هەستایەوە...

"بەو جۆرە نییە...".

سۆجون وتی...

"ئەی کەواتە چۆنە؟ بە چ جۆرێکه؟؟".

تێیۆنگ وتی کە دووبارە دەستی کردەوە بە لێدانی سۆجون.

"زۆرم لێ ئەکەیت تا بیڵێم؟
هیچ شتێکت پێ ناڵێم...گەر تەنانەت باوکی ڕۆحیش بی...ئەگەر بشمکوژیت...من هیچ شتێک ناڵێم!!".

سۆجون وتی...

"تێیۆنگ وازی لێبێنە...هەرچۆنێک بێ ئێمە جیونی نایەینەوە"

تێمین وتی...

"بەڵێ...ڕاستەکەی".

ئەوان سۆجونیان بەجێهێشت...

"وەرە دەرەوە ئەوان ڕۆشتن".

سۆجون وتی و ئەویش لە چێشتخانەکە هاتە دەرەوە...

"ئۆو پیاو...ئەو زۆری لێداویت...دڵنیایت ناتەوێ بچیت بۆ نەخۆشخانە؟".

جۆن وتی...

"نەخێر...من باشم".

سۆجون وتی کاتێک خەریکی سڕینی لێوی و سەری بوو.

"ئەو زۆر توڕە بوو...باوەڕم نەئەکرد وابێت".

The Godfather [L.TY]✓Where stories live. Discover now