The godfather(9)

138 28 124
                                    

Vote before reading my dear's...

❥Enjoy!!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"هەر بەڕاستی تۆ هیچ بیرت لە خۆشەویستەکەت نەکردەوە؟
گەمژە هاوسەرگیریت ئەکرد هاوسەرگیری...تێ ئەگەیت؟؟!!"

تێمین بە توڕەیی وتی...

دوو ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر ڕووداوەکەیا و لەم ماوەیەدا تێیۆنگ و لێکسی یەکتریان نەبینیوە.

بەهەرحاڵ...

تێیۆنگ تەنها بە بێزاری سەیری کرد...

"بابەتەکەت زۆر گەورە کرد برا گەورە...هیچ نەبێ تۆڵەم کردەوە...هەرکاتێک بوایە ئەوەم ئەکرد...ئیتر بۆچی ئاوا خۆتت تێک یاوە؟؟".

تێیۆنگ وتی کاتێک قومێکی لە قاوەکەی یا...

"واو...زۆر ئاساییە وایە؟ سەرسامکەرە!!
کوڕە باشەکە بۆتە دڕندەیەک!!".

تێمین وتی...

"هێی تێمین!!
من دڕندە نیم بەو جۆرە بانگم مەکە ئاهـــ".

تێیۆنگ وتی...

"ببوورن کە قسەکانتان پێ ئەبڕم گەورەم...بەڵام کەسێک هاتووە تا بتبینێ".

یەکێک لە خزمەتکارەکان وتی...

"کێیه؟؟".

"جۆن ڕۆبێرت گەورەم...ئەو وای بە من وت".

خزمەتکارەکە وتی و تێیۆنگ وتی با بێت...

باشە...ڕاستگۆ بین...ئەو تا ئێستا ئەو ناوەی نەبیستبوو.

"هێی باوکی ڕۆحی...".

جۆن هاتە ژوورەوە و تێیۆنگ و تێمین هەڵسانەوە...

جۆن تەوقەی لەگەڵیان کرد و دانیشت...

"بەڵێ بەڕێزان...با هەڵی بێنم ئێوە من ناناسن...بەڵێ ئەزانم ئەوە ئاساییە چونکە من لێرە ناژیم...ناوم جۆن ڕۆبێرتە...بازرگانێکی ئاساییم و کاری زۆرم لەگەڵ باوکتان کردووە...ئای باوکتان ئای".

چاویلکەکەی هێنایە خوارەوە و خۆی خەمبار دەرخست...

"باوکمان...چۆن ئەوت ئەناسی؟".

تێمین پرسی کاتێک بە شێوەیهکی سەیر سەیری ئەکرد...

"هەرچۆنێک بێ کوڕەکان ئەوە چیرۆکێکی درێژە با بۆ ئێستا نەبێت...ئێستا هاتووم بۆ پێشنیارێک!!".

The Godfather [L.TY]✓Where stories live. Discover now