The godfather(3)

243 44 130
                                    

{سەیرکردنی بەشی پێشوو خراپ نابێ بۆ بیرکەوتنەوە}

Vote before reading💚

............

"نەخێر!!!".

کارلۆنی توڕەبوو...بەتوندی دەستی بە مێزەکەدا کێشا...

ئەوە کۆبوونەوەیە...

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ڕۆحی...

تایبەت بە مافیاکان...

ئەو ئەنجومەنەی کە دەسەڵاتێکی زۆری هەیە...لە هەموو شوێنێک.

سەرۆکی ئەنجومەنەکە...ئەلێکساندەر دەیڤیز...

پیاوێکی بەتەمەن و دنیا دیدەیە...
مافیابوو...
کاتێک وازیهێنا هەمووان کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە ببێتە سەرۆکی ئەنجومەن.

........

"کارلۆنی...هێمن بەرەوە تکایە".

ئەلێکساندەر بە هێمنی وتی...

"چۆن هێمن ببمەوە؟
من هەلێکم پێدا وتم لەوانەیە گرنگ بێ...بەڵام ئەو داوای شتێکی کرد کە نەئەبوو بیکات".

کارلۆنی وتی و سەیری ئەلێکساندەری کرد...

"دەزانم...گەر کەس نەتناسێ من باشم تۆ ئەناسم کارلۆنی...
خۆشت ئەزانی من چۆنم...هەرگیز ڕێگە بەوە نایەم،ڕێگە نایەم تێکەڵی ئەو بیت".

ئەلێکساندەر وتی و چاوەکانی بڕیە ڕۆنی...

"هههههـ...بەڕاستی ئێوە وا بیر ئەکەنەوە؟
من بەو ڕادەیە بێ نرخم لەناو ئێوەدا؟".

ڕۆنی بە ڕەقی وتی...

"کوڕەکەم تۆ ئەبێ تێ بگەی...
هێشتا گەنجیت...ناتوانی بەو جۆرە کار بکەیت...ڕاستە باوکت پێش ئەوەی بمرێ هەموو دەسەڵاتەکانی ڕادەستت کرد...بەڵام ئایا جێبەجێکردنیان بەم جۆرە دروستە؟".

ئەلێکساندەر وتی...

"هەرچۆنێک بێ...منیش خاوەنی دەسەڵاتم لێرە...دەتوانم هەموو شتێک بکەم!!".

ڕۆنی بە توڕەیی وتی...

"ئەی یاساکان؟
ئەم ئەنجومەنە یاسای تایبەت بەخۆی هەیە...ئەوەشی سەرپێجی بکات سزادەدرێ!!".

ئەلێکساندەر وتی...

ڕۆنی بە توڕەیی هەڵسایەوە و ڕۆشتە دەرەوە...لەدوای خۆی بە توندی دەرگاکەی داخست.

The Godfather [L.TY]✓Where stories live. Discover now