The godfather(14)

108 24 8
                                    

Vote before reading...

Thanks...

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"من هەست ئەکەم باشم...
بەس...تەنها سەرم زۆر زۆر ئازاری هەیە".

تێیۆنگ وتی...

نزیکەی کاتژمێرێکە بەهۆش خۆی هاتۆتەوە...

"ئێمە زۆر دڵخۆش بووین بەوەی کە بەخەر هاتیتەوه...کاتی ئەوە هاتووە کە بڕۆیت...لەوە زیاتر ناتهێڵینەوە...ئێسکەکانیشت باشن...ئەوەی کە پێویستە بیکەیت تەنها پشوویەکی باشە...وە پشتگوێ نەخستنی ئەو دەرمانانەی کە بۆت دائەنێم باشە بەڕێزم؟".

پزیشکەکە وتی...

"بێگومان جەنابی پزیشک هەرچیەک تۆ بیڵێی"

تێیۆنگ وتی و گوێڕایەڵی خۆی بۆ پزیشکەکە دەربڕی...

ئایا ئەوە ئەکات کە پزیشەکەکە پێی وت؟؟!!

ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ

"من باشم گیانەکەم چیتر مەگری تکایە...وائەکەیت منیش دڵتەنگ بم ئێستا".

تێیۆنگ وتی...

هەموویان لەلاین و لێکسیش بێگومان ئەگری.

"ئەوە تەنها گریانی خۆشییە".

لێکسی وتی و فرمێسکەکانی بەبێ وەستان ئەکەوتنە سەر گۆنای.

"هەرنابێت...ئاا تێمین پێی بڵێ ئەو بۆی نییە بگری...ئەو فرمێسکانەی کە هی من نابێ بکەون باشە؟".

تێیۆنگ بە ناڕەزاییەوە ڕووی لە تێمین کرد...

هەموویان پێکەنین...

"بەڵێ بەڵێ ئاوا پێبکەنن...چەند جوانە ئەی وانییە؟".

تێیۆنگ وتی و زەردەخەنەی کرد...

"تێیۆنگ...شتێک هەیە ئەمەوێ بیزانیت...بەڵام ئەوەی کە تۆ ئەبێ بیکەیت من ئەیکەم باشە؟"

تێمین وتی...

بەکورتی بەو دوانەی تری وت کە  ژوورەکە جێبێڵن...

جۆنی و لێکسی لەوە تێگەشتن...

"من ئەچم شتێک ئەخۆم برسیمە بەیارمەتیتان".

جۆنی وتی و ڕۆشت.

"منیش ئەچم لەگەڵی بەڕاستی زۆر برسیمە".

The Godfather [L.TY]✓Where stories live. Discover now