The godfather(18)

91 20 2
                                    

Vote before reading...★

Thank you...㋡

Enjoy...♡

تێبینی/لەوانەیە هەندێک وشە و ڕستەی تێدابێ کە نائاسوودەت بکات...بۆیە ئازادیت لە خوێندنەوەی یاخود دەتوانی بیپەڕێنی.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"من له جیون جیانابمەوە!!".

سۆجون بە توڕەیی بە جۆنی وت...

"شتەکە بەدەستی من و تۆ نییە...ئەوە ئەکەیت کە تێیۆنگ پێت ئەڵێت و ئەو کاتەشی کە بارودۆخەکە لەبار بوو ئەتوانی دووبارە هاوسەرگیری لەگەڵ بکەیتەوه ئەی وانییە؟".

جۆن بە هێمنی وتی و قومێکی لە قاوەکەی یا...

"چی ئەگەر سەری نەگرت و نەمانتوانی بیکەین؟".

سۆجون وتی...

جۆن کوپە قاوەکەی دانا و هەستایەوه...

ئێخەی سۆجونی گرت و بە دیوارەکەیدا دا...

"سوێند بە خودا...ئەگەر نەتکرد و سەرکەوتوو نەبوون...هەر یەکێک لە ئێوە کە خۆی بە دڵسۆزی من و سەرۆک ئەزانێت...
ئەوا زۆر بە خراپی سزاتان ئەدەم و ڕۆحتان ئەکێشم".

جۆن وتی و بە چاوە ترسناکەکانی سەیری سۆجونی ئەکرد...

"ب باشە...تەنها وازم لێبێنە".

سۆجون پاڕایەوە...

جۆن ئەوی بەردا و ژوورەکەی جێهێشت...

...........

"چیت کرد مارک؟ توانیت شتێک بدۆزیتەوە؟".

تێمین پرسیاری کرد...

تێیۆنگ،تێمین،مارک...

هەرسێکیان لە ئۆفیسەکەی مارکن و گفتوگۆ ئەکەن لەسەر سۆیا...

"شتێک هەیە بەڵام...بۆستن ئەوە چۆن ئەکرێ وابێ؟".

مارک بەشۆکەوە وتی کاتێک سەیری وەرەقەکەی دەستی ئەکرد...

تێیۆنگ وەرەقەکەی لێسەند و خوێندیەوە...

"تێگەیشتم...خۆشم گومانم لەوە هەبوو...
سۆیا هەرگیز نەچووە بۆ کۆریا!!".

تێیۆنگ وتی و بە توڕەیی کاغەزەکەی دەستی گوشی...

"چی؟؟ چۆن؟؟".

The Godfather [L.TY]✓Where stories live. Discover now