The godfather(19-End)

139 23 11
                                    

خوێندنەوەی بەشی پێشوو خراپ نابێ بۆ بیرکەوتنەوە...

بەهیوای بەدڵ بوون

ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ

"وەکو وتم مارک...پۆلیس ئاگادار ئەکەیتەوە...ئەو ناکوژم...
ئەو هەڵەیەی ئەنجامم یا پێشتر جارێکی تر دووبارەی ناکەمەوە".

ویسکیەکەی بەجارێک هەڵیا و پەرداخەکەی دانایەوە...

"تۆ...دڵنیایت سەبارەت بەو بابەتە تێیۆنگ؟ ئەنجومەن ناڕازی ئەبێ لەسەر ئەوە"

مارک وتی...

"بە دۆزەخ...
بەلامەوە گرنگ نییە که چی ئەکەن...با بێبەریم بکەن لە هەموو شتێک...
من ئەوە ئەکەم کە پێی ئاسوودەم".

تێیۆنگ وتی...

"چی ئەگەر تۆش دەستگیرکرایت؟".

تێمین وتی...

"دەستگیر ناکرێم
کەس باوەڕ بە جۆن ناکات...
باوەڕ بە دایکیشم ناکەن
سۆجون ئامادەیە شایەتیم بۆ بات...ئەو پیاوە خراپ ئاشقە
لەبەر جیون هەموو شتێک ئەکات".

تێیۆنگ وتی و زەردەخەنەی کرد...

"باشە...هیوادارم شتەکان وەک ئەوە بڕۆن کە چاوەڕێی ئەکەین".

.............

"ئەوە چ نەفرەتییەکە؟؟ ئەو کەلەپچانە بکەنەوە!!
چۆن دەکرێ من دەستگیر بکەن ها؟".

جۆن بەتوڕەیی وتی و بەرهەڵستی ئەکرد.

"فەرمانی دادگامان پێیە کە تۆ دەستگیر بکەین...تکایە بەبێ ناڕەزایی".

یەکێک لە ئەفسەرەکان وتی و جۆنی لەگەڵ خۆیا بردە دەرەوە.

"بە نەفرەت بنننن...هەمووتان دەکوژمممم ناهێڵم ئەمەتان بەسەرەوە بچێ دڵنیابن لەوەی کە بەزووترین کات دێمە دەرەوە".

هێشتاش هەڕەشەی ئەکرد...

هەرچۆنێک بێ...

ئەو دەستگیرکرا...!!

→..........←

"ئای دایکە گیان...پێت وابوو کە من هیچ شتێک نازانم؟
پێت وابوو کە ئەهێڵم چیت بوێ بیکەیت؟
تۆ کردت!!
تۆ باوکمت کوشت لەڕێگەی جۆنەوە
بۆچی؟ تەنها لەبەر دەسەڵات
ئایا ئەو دەسەڵاتە چیت بۆ ئەکات؟
ئەتوانێ لە مردن ڕزگارت بکات؟
ئەتوانێ تەندروستیت پێ ببەخشێت؟
ئەتوانێ لە لولەی ئەم چەکە ڕزگارت بکات؟".

The Godfather [L.TY]✓Where stories live. Discover now