The godfather(6)

155 37 100
                                    

Vote before reading...

Thanks for reading my story hope you like it...

Enjoy...!!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"چی؟
وەسێت؟".

تێمین وتی...

"ئهم وەسێت...لەڕاستیدا باوکت زۆر دەمێکە وەسێتی نوسیوە...بەڵام...ئەو گۆڕانکاری تێدا کرد...ئەوە سەیربوو...وەک ئەوەی بزانێ کە ئەمرێ و دڵی خەبەری دابێ".

مارک وتی...

"کەواتە ئێستا تۆ لەلاتە؟؟".

تێیۆنگ وتی...

"بەڵێ لەلامە...بەڵام ئێستا کاتەکەی گونجاوە بۆ ئەوەی بیخوێنمەوە؟".

مارک وتی و لە وەسێتەکەی لە جانتاکەی دەرهێنا...

"ئێمەت زۆر خستە پەرۆشەوە...بیخوێنیتەوە باشترە بێگومان".

تێمین وتی...

"باشە...بەڵام بەڵێنم پێ بەن کە ئارام بن باشە؟".

مارک وتی...

"بۆچی؟؟"

تێیۆنگ پرسیاری کرد...

"دەی تەنها بەڵێنم پێ بەن".

هەموویان ڕازی بوون...

مارک دەستی کرد بە خوێندنەوە..

"بۆ دوو کوڕ و کچە جوانەکەم...
کاتێک مارک ئەمەتان بۆ ئەخوێنێتەوە باوکتان لە ژیاندا نەماوە و کۆچی کردووە بۆ دنیاکەی تر کە لەوانەیە لەوێ زۆر ئاسوودەتر بێ لەم دنیای کە تیایدا ژیا...
بەپێی نەریت...ئەبێ سەروەتی باوکەکە دابەشبکرێت بەسەر مناڵەکانیا بێگومان دایکیشیان...کارلۆنیش هەروا ئەکات ڕۆڵەکانم...
تێمین...کوڕە گەورە ئاقڵەکەم...خانووەکەی ئیتاڵیا موڵکی تۆیە کوڕەکەم...هەروەها هەموو نوسینگە و ئوتێلەکانیش.
جی ئون...کچە جوان و سەلارەکەم...هەرچی زەویش هەیە هی تۆیە کچەکەم...
لەکۆتاییشا...تێیۆنگ...تۆ ئەبیتە باوکی ڕۆحی!!...تێمینیش هەر وەکو دەستەڕاستی باوکی ڕۆحی ئەمێنێتەوه...دایکیشتان ئەو شتانەی بەناویەوەیەتی هەر بۆ خۆی ئەبێ...خێری لێ ببینن ڕۆڵە شیرینەکانم...باوکتان...دۆن ڤیتۆ کارلۆنی".

مارک تەواو بوو لە خوێندنەوە...

"بەڵێ...ئەوەنە نییە گۆڕانکاری تێدا کرد و منیش دووبارە دامڕشتەوە و نوسیمەوە لە زمانی ئەوەوە".

The Godfather [L.TY]✓Where stories live. Discover now