وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت و کۆمێنت بکەن ئەزیزانم..
هیوادارم تا کۆتایی چیرۆکەکە لەگەڵم بن و چێژ ببینن
وە ئەوەتان بیربێت هیچ شتێک لە سەرەتاوە دەرناکەوێت.بەڵێنتان پێ ئەدەم ئەم پارچە نوسینە ئەبێتە باشترینی ئێوە گەر بەردەوامبن لە خوێندنەوەی و تا کۆتایی لەگەڵیبن.
ئەڵێن هەموو کاتێک دەسپێکەکان جوانن، بەڵام بە ڕای من ئەگەر کۆتاییەکی جوان نەبێ سەرەتاکان هیچ سودیان نابێ جوان بن یان نا،
وەکو چۆن کاتێک سەیری فیلمێک ئەکەی گەر کۆتاییەکی جوان و پڕ مانای نەبێ سەرەتاکەی هەرچەن جوانیش بووبێ پێت وایە هەموو کاتەکەت بە فیڕۆداوە، پەیوەندییەکانیش بەو جۆرەن
کۆتاییەکان زۆر لە سەرەتاکان گرنگترن.گەرچی ئەو کاتە تەنیا هەرزەکارێک بووم بەڵام ئێستاش هەموو شتەکانم وەک خۆی بیرە، بیرمە پێم وت کە ئەوم ناوێ هێشتا بیرمە کە چەنێک دڵیم شکاند
ئێستاش ئەڵێم لەوانەیە ئەوانەی بەسەرم هات بەهۆی ئەوەوەبێ کە دڵی ئەوم شکاند یان بەهۆی ئەوەوە بوو کە بەڵێنەکەمم شکاند، نازانم لەوانەیە شتەکان بەو جۆرە نەبوان ئەگەر من لەسەر بەڵێنەکەی خۆمبوام بەڵام ژییان پڕە لە سوپڕایزی لە ناکاو.هەنێ جار ژییان ناچاری شتێکت ئەکا کە بە تەواوی بوونت بیرت لێی نەکردوەتەوە
شێوەی بۆ جارێکیش لە پێش چاوەکانم لاناچێت، هەموو کات ئەڵێم خۆزگە ئەو کاتە ڕازیبومایە ئەو کاتە کە باوکم لێی پرسیم بموتایە خۆت چیت پێ باشە ئەوە بکە، خۆزگە هیچ کاتێک ئەو نامەیەم بۆی نانوسی، خۆزگە هیچ کاتێک ڕەتم ناکردەوە
YOU ARE READING
گــونــاهـــبــار //
Romanceبە هاوار و دەنگی بەرز وتی لە کاتێکا کە ئاماژەی بۆ کچەکە ئەکرد"لێی جیابەرەوە ئەوە بێڕەوشتە ئێمە ئیتر ئەومان ناوێ لەم ماڵە" ئەوەی تەنیشتیشی کە بە یەکەوە هاتبوون هاوڕابوو لەگەڵی و بە سۆزانی ناوی ئەبرد. بە تووڕەییەوە هەستاو ڕۆشت بۆ ژوورەکەی تر کە هاوسەر...