Part 4

707 193 242
                                    


وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵن

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە
کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵن.

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.






لەگەڵ من خەیاڵ بکە
لەوانەیە نەتوانم زۆر بە جوانی شتەکان ڕوون بکەمەوە چونکە لەو کاتەیا نەژیاوم

بەڵام ئەوەی لە توانامابێ کردوومە.








کاتێک وەڵامی عومەر و ڕوخسار و هەڵسوکەتە خۆشحاڵەکەی سازگارم بینی دڵنیابوومەوە لەوەی کە هیچ کام لە نامەکانی نەکردووەتەوە و ئاگاداری هیچ شتێک نییە.

ئەو وای ئەزانی ناردنی ئەم نامانە لە خۆشەویستی زۆرمانەوە دروست بووە و بە دڵێکی زۆر خۆشەوە ئەوکارەی بۆ ئەکردین.

بە پێشنیارەکەی عومەر ڕازیبووم و نامەکەیم ون کرد و هیچ شتێکیشم بە هیچ کەسێک نەوت.

هەموان وایان ئەزانی کە زۆر دڵخۆشم و چاوەڕێی هاوسەرگیرییەکە ئەکەم و خۆم ئامادە ئەکەم. هیچ کەس بەو هەرایەی نێو دڵمی نەئەزانی.

بۆ بەیانییەکەی دوا نیوەڕۆ عومەر و خێزانەکەی لەگەڵ خاڵم هاتن بۆ ماڵی باپیرم.

من لای خۆڵۆژنم بووم کاتێک خاڵم هات بۆ لای و پێی وت.
"ئەزانی عومەر پەشیمان بووەتەوە لە داواکردنی ژوان؟"

خاڵۆژنم شۆکبوو هەستایەوە سەرپێ و وتی چۆن پەشیمان بووەتەوە؟ ئەوە ڕێی تێناچێت.

خاڵم وتی "منیش سەرسام بووم.. داواکردنی لە چی و پەشیمان بوونەوە لە چی"
خاڵۆژنم لێی پرسی چۆن ئەوەت زانی.
وتی"تازە هاتن بۆ دوکان بۆ لام
عومەر پەشیمان بووەتەوە و وتی ئێستا شەڕی ناوخۆیە و من پێشمەرگەم
لەوانەیە بەیانی بمنێرن بۆ شەڕ و بکوژرێم.. کێ ئەزانێ چارەنوسم بەچی ئەگات بۆ ئەو کچە مارەبکەم و بە خۆمەوەی ببەستمەوە؟!
ئێستا ئەوانم لەگەڵ خۆم هێناوە بۆ ئێرە"

دوای ئەو قسانەی خاڵم هەستم بە بێ هیواییەکی زۆر ئەکرد لە چاوەکانی خاڵۆژنم.

هەمووان پێیان ناخۆشبوو جگە لە من کە وام هەست ئەکرد لە کۆت و بەند ڕزگارم بووە و ئێستا ئەتوانم هەوای ئازادی هەڵبمژم.

خاڵم ڕۆشت و بانگی کردم بۆ ئەوەی ئاو بۆ میوانەکان ببەم.

کاتێک سینییەکەم بردە پێشی عومەر
بە کزوڵۆڵی سەری داخستبوو و بێ ئەوەی سەیرم بکات بە دەنگێکی زۆر شکاو وتی ناخۆم.

ئەو کاتە هەستم بە ئازارێک کرد... ئەو کاتە هەستم کرد کە دڵی کەسێکم شکاندووە.

نەئەبوو بەو جۆرە درێژەی پێبدەم
ئەبوو هەر لەسەرەتاوە بڵێم ڕازی نیم هەتا بەم ڕادەیە نەگەشتایا و هیوام پێی نەبەخشیایە.

کێ ئەزانێ چەن خەیاڵی جوانی لە مێشکی لێک ناوە و چەنێک هەوڵی داووەو بە نزیک بوونەوەی کاتی مارەبڕینەکە دڵخۆش بووە
منیش بەو جۆرە بە بێ باکانە هەموویم تێک شکاند.

قسەیان لەگەڵ باپیرم کرد و وتیان کە ناڕۆینەوە بۆ ماڵی باوکی کچەکەو کۆتایی پێئەهێنین زڕوفەکە وایە و عومەر بۆی هەڵناسوڕێت.

سەرسام بووم بە کەسایەتی عومەر
کە هەموو بابەتەکەی بەست بە خۆیەوە و هیچ شتێکی لەسەر من نەوت.

گرنگی بەوە نەدا کە قسەی لەسەر ئەکەن یان ناوی خراپ بڕوا تەنیا لەبەر من.

خاڵم.. خاڵۆژنم.. پورم.. باپیرم
هەموویان سەرسام بوون
ئەیان وت... ئەو دەقەی ئەژمارد بۆ هاتنی ئەو هاوسەرگیرییە و پێکهێنانی ژییانی خۆی
چیبوو کەوا شتەکان لە پڕ گۆڕان.

منیش خۆم تێناگەیاند و ئەو نهێنییەم لە نێو دڵم هەڵگرتبوو،. هیچ کەس پێی نازانی جگە لە من و عومەر.

تەنیا سازگار نەبێت کە هەستی بە شتێک کردبوو و بە بەردەوامی پرسیاری ئەکرد ئەو نامەیە چی تیابوو؟!
بۆچی دوای بینینی ئەو نامەیەی تۆ خاڵم بەو جۆرە گۆڕا و شتەکان وا پێچەوانە بوونەوە؟! "

تەنیا خۆم ئەپەڕانەوە و ئەم وت"نا هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نییە و منیش وەک تۆ تازە زانیم و لە شۆکدام"

هیچ کەسێک نەیزانی کە من عومەرم ڕەتکردووەتەوە..
تەنانەت بە ئێستاشەوە هیچ کەسێک بەو نامەیە و بە ناوەڕۆکی نامەکە نازانن.








Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
گــونــاهـــبــار  //Where stories live. Discover now