part 11

595 165 37
                                    

ئەوەی ئەیخەیتە قوڵایی دڵتەوەهەر ئەو زۆر بە قوڵی دڵت ئەشکێنێ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئەوەی ئەیخەیتە قوڵایی دڵتەوە
هەر ئەو زۆر بە قوڵی دڵت ئەشکێنێ.

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.









کە ڕۆشتینەوە ماڵەوە و دایکم بۆ باوکمی باسکرد...
باوکم زۆر لە دایکم توڕەبوو
وتی بۆچی دوایان کەوتوی؟ مەگەر ئێمە مەجبوری ئەوانین؟ چاویان دەرێ نایەنەوە با نەیەنەوە هەزار کەس مەمنونی ژوانە.. بۆچی دوای ئەوان ئەکەوی؟.

منیش قسەکانی باوکمم پێ ڕاستبوو و بە دایکمم وت ڕاست ئەکا پێویستی ناکرد دوایان بکەویت.

دایکم وتی "من بۆ ئێوەمە.. ئەمەوێ ژییانێکی باشتر بژین، ئەمە ژییانە ئێوە تیایا ئەژین؟ ئەمە ژییانە تا گەنجی و جوانی خۆتی بۆ بفەوتێنیت؟
قیروسیا با خەم و خەفەتەکە تەنیا بۆ من بێ.. ئێوە بۆ خۆتان هاوسەرگیری بکەن و ژییانی خۆتان پێکبهێنن.. ئەمە ژییان نییە
من ئەمەوێ ئێوە ڕزگار بکەم... باشە ژوان من لە خۆت ئەپرسم ئەمە ژییانە؟!
باوکت وا لە برسا ئەمرێ.. هەموو گیانی وشکەوە بووە نان نییە بیخۆین، کێ خوا ئەیداتێ لەم کاتی نەبونی و گرانیەیا کوڕێکی خاوەن کاری خۆی خوێنەوار بێتە داخوازی؟ بۆچی کەلە ڕەقی ئەکەیت و ئەتەوێ لەقە لە بەختی خۆت بدەی؟!"

بێدەنگ بووم.. هیچم نەما بۆ وتن
ئاخر قسەکانی دایکم هەمووی ڕاست بوون.. گرانی و بێ پارەییەکی وا ڕوی لە هەرێم کردبوو کە هەواڵی هاوسەرگیریت ببیستایە سەرسام ئەبویت و ئەتوت ئەمە کێیە شێت بووە و لەم بێ پارەییەیا ژن ئەهێنێت.

دەی نەشم ئەتوانی خۆم بدەمەوە دەست ئەو ئەگەرەی کە ڕێی کەرکوک ئەکرێتەوە یان نا.

گــونــاهـــبــار  //Where stories live. Discover now