لە مەعسوقیان پرسی سەبر چییە؟
وتی
چاوەڕوانی هاتنی نامەیەکە کە ئەزانی هیچ کاتێک بۆت نایەت
وە هێشتاش چاوەڕێی ئەکەی
وای خوایە ئەو شەوە چەن ناخۆشبوو چەنە درێژبوو
تەنیا نازەنین لامبوو هەر ئەی وت "چیت کرد ژوان چیتکرد.. ئەگەر عومەر بزانێ شێت ئەبێ"
ئەو قسانە زیاتر منی وێران ئەکرد.. وەک ئەوەی من شێت نەبم و ئەوانەم بوێ
لە نێو باوەشی نازەنین ئەوەنە گریام کە دەنگم کەوتبوو هەنسکم لە هەناسەم زیاتربوو... ئەو شەوە هەر بەدەم گریانەوە خەوم لێکەوت... یان جوانتر بڵێم نازانم کەوتمە بێ هۆشی یان خەو بوو.بۆ بەیانییەکەی سەرو چاوم هەمووی ئاوسابوو چاوەکانم سور ببوون.. سەر ئێشەیەکی ئەوەنە قورسم هەبوو کە ئەتوت کێوێک بە هەموو قورساییەکەیەوە لەسەر سەرم دانراوە.
تا ئەو کاتەش هیچ کەسێک جگە لە خێزانی خۆمان نەیانەزانی کە من مارەبڕاوم لەگەڵ دایکم چوین بۆ ماڵی خاڵم.
کاتێک دایکم وتی "دوێنێ ژوان مارەی بڕاوە"
خاڵۆژنم بە خێرایی لەگەڵ هاوارێک هەستایەوە سەرپێ و کێشای بەسەر سنگیا خێرا بە سەرسوڕماوی وتی
"کوێربم.. چۆن مارەی بڕاوە؟ .. لە کێ؟"
لەگەڵ کاردانەوەی ئەو منیش دڵم پڕبوو و دەسمکرد بە گریان دایکم شتەکانی بۆ باسکرد ئەویش دەسی کرد بە گریان و بەدەم کێشان بە سەر سنگ و ڕوخساریا هەر ئەیوت
YOU ARE READING
گــونــاهـــبــار //
Romanceبە هاوار و دەنگی بەرز وتی لە کاتێکا کە ئاماژەی بۆ کچەکە ئەکرد"لێی جیابەرەوە ئەوە بێڕەوشتە ئێمە ئیتر ئەومان ناوێ لەم ماڵە" ئەوەی تەنیشتیشی کە بە یەکەوە هاتبوون هاوڕابوو لەگەڵی و بە سۆزانی ناوی ئەبرد. بە تووڕەییەوە هەستاو ڕۆشت بۆ ژوورەکەی تر کە هاوسەر...