ئەوەی کە زەمانێک گرنگ بوو نابێتە هۆکار تا هەمیشە بە گرنگی بمێنێتەوە،
من مرۆڤانێک ئەناسم
بۆ بینینیان دنیایەق شەوق حەزم هەبوو، بەڵام
ئێستا کە ئەیان بینم ڕێگەکەم ئەگۆڕم..
.
.
.مانگی 11ی 1995 حەسار کرایە سەر هەرێمی کوردستان و ڕێگەی کەرکووک بە هەموو شێوەیەک داخرا و بە هیچ جۆرێک هاتوچۆ نەما
نە بۆ ڕۆشتن... نە بۆ هاتن.نەهامەتییەکان و تاڵی ژییانم لێرەوە دەستی پێکرد قورسی ژییانم و هەستکردن بە پەرپرسیارییەتی و قوربانیدان لێرەوە دەستی پێکرد.
سیروانی برام کە بە دوو ساڵ لە من مناڵتربوو و تازە 15 ساڵان بوو.
هەر لە سەرەتاییەوە وازی لە خوێندن هێنابوو و دەستی کردبوو بە کارکردن.بە درێژایی ئەو ساڵانە تەنیا سێ هەزار دیناری سویسری ئەو کاتەی کۆکردبووەوە.
لەگەڵ باوکم ویستیان بیکەنە کارەوە
هیچ کەسێک بیری لەوە ناکردەوە کە بڕیارێکی وادەرچێت و ژیان بەو جۆرە بەرەو خراپ بوون بڕوات..ئەوە بووە هۆی زەرەرێکی گەورە نەک تەنیا بۆ سیروان و باوکم
بۆ هەموو ئەوانەی هەرێمی کوردستان بووە هۆی زەرەر و نەبوونی.بەهۆی ئەوەوە گرانی دەستی پێکرد
ئێمەش هیچ پارەیەک لە ماڵمانا نەما..
هیچ.. تەنانەت دینارێکیش.باوکم زۆر حەزی لە چابوو
جاری وا هەبوو بە حەفتە و بە مانگ چا لە ماڵی ئێمەیا نەبوو.
YOU ARE READING
گــونــاهـــبــار //
Romanceبە هاوار و دەنگی بەرز وتی لە کاتێکا کە ئاماژەی بۆ کچەکە ئەکرد"لێی جیابەرەوە ئەوە بێڕەوشتە ئێمە ئیتر ئەومان ناوێ لەم ماڵە" ئەوەی تەنیشتیشی کە بە یەکەوە هاتبوون هاوڕابوو لەگەڵی و بە سۆزانی ناوی ئەبرد. بە تووڕەییەوە هەستاو ڕۆشت بۆ ژوورەکەی تر کە هاوسەر...