خۆشەویستی کاتێک جوانە کە هەردوکمان بسوتێین
نەک یەکێکمان لەو پەڕی ئاسودەیی بێت
وە ئەوی تر لە. نێو خەم
بە بێدەنگی لە نێو جێگەکەم هەستام و هەموو ئەو دیاری و نامەو کەلوپەلانەی عومەر بۆی ناردبووم هەموویم دەرهێنا و ڕۆشتم بۆ حەوشەکە.
دووبارە هەموو ئەو نامانەم خوێندەوە...
پیت بە پیتی نامەکانم خوێندەوە و گریانێک ئەگریام کە ئەمویست لەگەڵی هەموو یادگارییەکانی عومەر لە دڵ و مێشکم فڕێبەمە دەرەوە.کەمێک نەوت و شقارتەم هێنا..
هەموویانم دانە بە دانە دانا...هەموو نامەکان.. جلوبەرگ و جوانکارییەکان
وە لە کۆتاییشدا ئەو جوتە پێڵاوەی کە بەکارم نەهێنا و بە تەمای ئەوە هێشتمەوە کە بۆ یەکەم دەرچونمان بەکاری بهێنم.ئەو شەوە بەڵێنم بە خۆمدا کە بە هەموو جۆرێک عومەر لە مێشک و دڵ و دەرونم دەربکەم.. بەجۆرێک کە تەنانەت وجودیشی ڕەت بکەمەوە.
دەی ئەوە ڕاستترین کاربوو کە بتوانم ئەنجامی بدەم.. من ببووم بە دەستگیرانی یەکێکی تر، وە بەیانیش ڕۆژی گواستنەوەم بوو و ئەبووم بە خێزان و ناموسی کەسێکی تر
ئەوە خیانەت بوو دەرهەق بەو کە دڵم وابەستەی یەکێکی تربێت و بەڵێنی وەفاداری بە یەکێکی تر بدەم.لەگەڵ تاوی ئاگرەکە یەکە بە یەکەی یادگارییەکانی منیش ئەسوتان.. دڵم ئەسوتا.. بەختم ئەسوتا.
YOU ARE READING
گــونــاهـــبــار //
Romanceبە هاوار و دەنگی بەرز وتی لە کاتێکا کە ئاماژەی بۆ کچەکە ئەکرد"لێی جیابەرەوە ئەوە بێڕەوشتە ئێمە ئیتر ئەومان ناوێ لەم ماڵە" ئەوەی تەنیشتیشی کە بە یەکەوە هاتبوون هاوڕابوو لەگەڵی و بە سۆزانی ناوی ئەبرد. بە تووڕەییەوە هەستاو ڕۆشت بۆ ژوورەکەی تر کە هاوسەر...