ئەگەر هەوڵت نەدا بۆ بەدەستهێنانی ئەوەی ئەتەوێت
مەگری بۆ ئەوەی لە دەستتداوە
وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە.
بۆ ڕازیبوون بە هاوکار مێشکم شتێکی ئەوت و دڵم شتێکی تر...
ئەم وت ئەی ئەگەر تا چەن ساڵێکی تریش ڕێگەی کەرکووک هەر نەکرایەوە
ئێمە چۆن ئەژین؟ چۆن بەرگە ئەگرین؟
کێ ئەزانێ کەی ئەم گرانییە تەواو ئەبێت؟.ئەو بارودۆخەی کە من تیای بووم
ئەو ژییانەی کە من لەو کاتەیا تیای ئەژییام هی ئەوە نەبوو کە بە دوای دڵم بکەوم.هی ئەوە نەبوو کە بیر لەوە بکەمەوە بەڵێنێکم داوە و ئەبێ بە جێی بگەیەنم
هی ئەوە نەبوو بیر بکەمەوە و بڵێم دڵێک ئەشکێنم.چەندان شەو لەگەڵ نازەنین ئەکەوتینە ئەو باسانەو قوڕگم ئەگیرا
هەموو کاتێک بەو ئازارەی لە ناخم هەبوو داخم ئەخواردەوە و بە قوڕگێکی پڕ لە گریانەوە ئەم وت
ئەم جارەیان هەر کەسێک بێتە داوام پێی ڕازی ئەبم
جا هەر کەسێک بێ دەوڵەمەند یان هەژار
هەر ئەوەنەی بتوانم کەمێک باری ماڵەوە سوک بکەم و بتوانم یارمەتییەکیان بدەم.بۆ ڕۆژی دواتر دوا نیوەڕۆکەی بوو
دایکم لەگەڵ دوو ئافرەت هات بۆ ماڵی پورم.
YOU ARE READING
گــونــاهـــبــار //
Romanceبە هاوار و دەنگی بەرز وتی لە کاتێکا کە ئاماژەی بۆ کچەکە ئەکرد"لێی جیابەرەوە ئەوە بێڕەوشتە ئێمە ئیتر ئەومان ناوێ لەم ماڵە" ئەوەی تەنیشتیشی کە بە یەکەوە هاتبوون هاوڕابوو لەگەڵی و بە سۆزانی ناوی ئەبرد. بە تووڕەییەوە هەستاو ڕۆشت بۆ ژوورەکەی تر کە هاوسەر...