Part 5

661 178 245
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە

وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.






هیچ کەسێک نەیزانی کە من عومەرم ڕەتکردووەتەوە..
تەنانەت بە ئێستاشەوە هیچ کەسێک بەو نامەیە و بە ناوەڕۆکی نامەکە نازانن.

من لە نامەکەیا نوسیبووم.

"دەسپێکی ژیانێکی هاوبەش لەگەڵ کەسێک پێویستە بە خۆشەویستی دەستپێبکات.
نازانم بۆ!. بەڵام پێم وانییە ئێمە هیچ کاتێک پێکەوە دڵخۆشبین
من هیچ هەستێکی خۆشەویستیم بۆت نییە وەک ئەوەی تۆ بەرامبەر من هەتە... تۆ وتت حەزت لە خۆشەویستی یەک لایەنە نییە.. دەی ئەمە خۆشەویستییەکی یەک لایەنەیە
من هیچ دڵم بەم هاوسەرگیرییەوە نییە
بەڵام لەبەر ئەوەی باوکم قسەی تیاکردبوو نەمتوانی قسەیەک بکەم"

ئەویش لە وەڵامدا نوسیبووی
"من هەر لە سەرەتاوە زانیم
بەڵام من زۆر حەزم ئەکرد بەو شێوەیە لە دەمی خۆتەوە بیبیستم من حەزم لە خۆشەویستی یەک لایەنە نییە
ئەم ویست تۆ لە من زیاتر خۆشت بوێم.
بەڵام مادام وایە تۆ هیچ لای کەس مەڵێ، من خۆم چارەی ئەکەم
من لای تەواوی خێزانەکەم وتوومە هەردوکمان یەکترمان خۆش ئەوێت..
بۆیە تۆ هیچ شتێک مەڵێ"
لە کۆتایی نامەکەش نوسیبووی
(بێوەفا هەموو کاتێک پەشیمانە)

وە ئەوەشی کرد کە وتی، ئەو بە تەواوی مەردانە هەڵسوکەوتی کرد و هەموو بابەتەکەی بەستەوە بە خۆیەوە بێ ئەوەی من توشی هیچ ناخۆشییەک بکات، بەرژەوەندی منی لە پێش بەرژەوەندی خۆی دانا.

گــونــاهـــبــار  //Where stories live. Discover now