وەک ڕێزێک لە ماندوبونم ڤۆت بکە
کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵن
هەرزەکاربووم.. باش و خراپی خۆمم لێک جیاناکردەوە، قسەکانی بە تەواوی کاریان لێکردم و دوو ئەوەندەی جاران ڕقم لە عومەر و دروست بوونی ئەو پەیوەندییەبوو.
وەک ئەوەی ئیتر ئەوە کۆتایی تەمەنم بێت و بە یەکجاری بیانەوێت هەموو خۆشییەکانم لێوەرگرنەوە.
ئەو شەوە تەنیا گریام و هیچم نەوت
ئاخر پێم عەیب بوو قسە لە بابەتێکا بکەم کە لەگەڵ باوکم بڕانوویانەتەوە لە هەمان کاتیش لە هەموو شتێک زیاتر وەستانی ئەو هاوسەرگیرییەم ئەویست.ئیتر هەر بەو جۆرە وتیان کە ژوان ڕازییە و عومەریش بەو جۆرە ئەوی خۆش ئەوێ شوێنی درەنگ کردن نییە و کاری خێر هەتا زوو بکرێت باشترە.
خەریکی خۆئامادە کردنبوون بۆ ڕێککەوتن لەسەر شتەکان و ئیتر دەسکەن بە کاری ڕەسمی بۆ ئەوەی مارەمان ببڕن.
تاکە شتێک کە من داوام کرد ئەوەبوو ڕێگری نەکەن لە خوێندنەکەم.
خاڵۆژنم پێی وتم.. کەفالەتی ئەوە لەسەر من عومەر ئەوەنەی خۆش ئەوێی کە هەر چییەک بڵێی بۆت ئەکا
گەر بتەوێ بە مارەبڕاوی خوێندنەکەت تەواو بکە و لەم ساتەوە خەرجی تۆ لەسەر ئێمەیە، ئەگەر حەزیش ئەکەی بە گوازراوەیی لەلای خۆی تەواوی بکەیت ئەوا عومەر لاری نییە، چی تۆ پێت خۆشبێ ئەوەت بۆ ئەکا...
ئەمانە هەمووی قسەی ئەون کە بۆتی ئەکەم، وتویەتی ئەو هەر شارێکی بوێ
لەوێ ماڵی بۆ ئەکەم.
YOU ARE READING
گــونــاهـــبــار //
Romanceبە هاوار و دەنگی بەرز وتی لە کاتێکا کە ئاماژەی بۆ کچەکە ئەکرد"لێی جیابەرەوە ئەوە بێڕەوشتە ئێمە ئیتر ئەومان ناوێ لەم ماڵە" ئەوەی تەنیشتیشی کە بە یەکەوە هاتبوون هاوڕابوو لەگەڵی و بە سۆزانی ناوی ئەبرد. بە تووڕەییەوە هەستاو ڕۆشت بۆ ژوورەکەی تر کە هاوسەر...