وەک ڕێزێک لە ماندوبونم ڤۆت بکە کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان
دوای ئەوەی لە پەیمانگا هاتمەوە وخاڵۆژنم بۆ نانی ئێوارە بانگی کردم
شۆک بووم.. چونکە ئەو کوڕەی کە ناوی عومەر بوو لە ماڵەوەمان بوو
لەوەش سەیرتر ئەوەبوو کە لەسەر سفرەی نانخواردن زۆر بە ئاسایی دانیشتبوو و لەگەڵ خاڵم و خاڵۆژن و باپیرم قسەی ئەکرد وەک ئەوەی ساڵانێک بێ یەکتر بناسن.ئەویش کە منی بینی کەمێک سەرسامبوو بەڵام زۆر ئاساییانە ڕەفتاری کرد و دەستی کردەوە بە نان خواردن.
هەر جارێک کە چاوم بەرز ئەکردەوە ئەمبینی کە سەیرم ئەکا بێ ئەوەی چاوی لابا.دوای نان خواردن بە مەبەستی سەعیکرد خۆم لە یەکێک لە ژورەکان ناو دەرگەکەشم داخست.
لە پڕ سازگاری کچی خاڵم کە بە ساڵێک لە من مناڵتربوو بە پێکەنینێکەوە هاتە ژورەوە و دانیشت.وتم "سازگار دەرسم زۆرە هیچ کاتی تۆم نییە بۆیە بڕۆ دەرەوە"
وتی "خۆ هیچم لێت نەکردووە بۆخۆم بە بێدەنگی ئا لێرەیا دانیشتووم تۆ قسە لەگەڵ من مەکە من نایکەم"
تاقەتی دەمەقاڵێم نەبوو پشتم لێکرد و دەستم کردەوە بە خوێندن
دوای چەن خولەکێک خۆی بۆ نەگیرا و هاتەوە پێشم خێرا وتی
"خاڵم پرسیاری تۆی ئەکرد خاتوو ژوان"وتم"خاڵت؟!"
پێکەنی و وتی"ئا ئا... خاڵم... هەر ئەوەی لەسەر نانی ئێوارە سەیری یەکتان ئەکرد و نیگاتان ئاڵو گۆڕ ئەکرد"
YOU ARE READING
گــونــاهـــبــار //
Romanceبە هاوار و دەنگی بەرز وتی لە کاتێکا کە ئاماژەی بۆ کچەکە ئەکرد"لێی جیابەرەوە ئەوە بێڕەوشتە ئێمە ئیتر ئەومان ناوێ لەم ماڵە" ئەوەی تەنیشتیشی کە بە یەکەوە هاتبوون هاوڕابوو لەگەڵی و بە سۆزانی ناوی ئەبرد. بە تووڕەییەوە هەستاو ڕۆشت بۆ ژوورەکەی تر کە هاوسەر...