ئاڤێسـتا

1K 104 34
                                    

میـوانی یەکـەمان

_-LACHIMOLALA


عایشـە: سـەرەتـا خـۆت بناسێـنە؟

ئـاڤێسـتا: بەڵێ ، من ئاڤێستام ،، تەمەنم 21 ساڵە.. تەمەنم لەگەڵ ساڵی زانستی دەڕوا.. لە ئەکادیمیای شەریعە دەخوێنم بە کورتییەکەی ئەوە منم

عـایشـە: چـۆن بـریارتدا دەسـت بـەنوسین بـکەیت؟

ئـاڤێسـتا: وەکو بڕیار من بڕیارێڪی جدیم نەدایە لۆ نوسینی هیچ چیرۆڪێک.. بەڵام خۆم هەر لە منداڵییەوە ئارەزووی نوسینم هەبووە. لە بیرمە دەفتەرێڪی بچوڪم هەبوو چیرۆڪی زۆڕ منداڵانەم لێ دەنوسی هههههههههههه تەنانەت خوشکەکەشم نەیخوێندۆتەوە، تەنها بۆ خۆم بوو. واتپادیش ئەم هەلەی بۆ ڕەخساندم کە بتوانم هەرچی ئارەزووی نوسینیم هەیە لە چیرۆک نوسین و پەیام گەیاندن و شیعر نوسین بڵاوی بکەمەوە ..

عـایشـە: کـام کتێبی خـۆتت لا تایبـەتە؟

ئـاڤێسـتا: کتێبێکی خۆم کە زۆڕ زۆڕ لام تایبەت بێت ناوی " فتی الغیوم "ه بەڵام لە ئەزیزی ئەم پەرتوکە لە دڵما.. بڵاوم نەکردۆتەوە. بەڵام لەوانەی کە بڵاوم کردبێتەوە ، پەرتوڪی: " what is gay "..

عایشـە: کێ نـزیکترین کەسـتە لە واتـپاد؟

ئاڤێسـتا: نزیکترینیان @_Deceiver هیوری خانە کە نزیڪەی ساڵێڪە بە یەڪەوەین.

عایشـە: ئـاواتت چیـە لە ژیـان؟

ئاڤێسـتا: تاڪە ئاواتی من ڪە مردم بێ هۆ نەمرم، پەنجە مۆرێڪم لە دوای خۆم جێ بهێلم،، ڕەنگە ئەم ئامانجەی من لە پەرتوکەکانیشم ڕەگنی دابێتەوە.

عایشـە: رقـت لە چ شـتێکە لە واتپاد؟

ئاڤێسـتا: تاکە شت کە زۆڕ زۆۆڕ رقم پێی بی ، ئەوەیە واتپاد هانی هاو ڕەگەز خوازی دەدا ، بەڕاستی بابەتێڪە زۆڕ دڵگرانم دەکا.. کاتێک سەیری هۆت ستۆریەکان دەکەم هەمووی پڕە لە چیرۆکی قێزەوەن.. زۆڕ بە داخەوە بۆ گەنجەکانمان.

عایشـە: چـەند زمـان ئـەزانـی؟

ئـاڤێسـتا: جگە لە کوردی ، عەرەبی و ئینگلیزی.

عـایشـە: نـاوی کەسێـک بڵێ کە زۆر خراپ بوو لە ژیانت و بۆچی ؟

ئـاڤێسـتا: ئاهـــ، پێم باشترە وەڵامی ئەم پرسیارە نەدەمەوە عائیشە خان ، عەبدەکان خۆیان و خوای خۆیان ..

عـایشـە: کـێ دڵـی شـکانـدووی و بـۆچی؟

ئـاڤێسـتا: هاوڕێیەڪی خۆم بوو، لەبەر زۆڕ هۆڪار خوا هیدایەتی بدا.

عـایشـە: چ شـتێـک بـێزارت دەکـات؟

ئاڤێسـتا: خەو، و اللهی خەوم تێک چیت ڕێک دونیا لە پێش چاوم ڕەش دەبی هههههههههههه کە دەڵێم خەو یەعنی بە جدی زۆڕ پێی یێزار دەبم

چاوپێکەوتن لەگەڵ من 🔥Where stories live. Discover now