ساڤیۆر

389 52 124
                                    


MJsavior

عایشە: سـەرەتا خۆت بناسێنە

؛ئۆکەی ئەحم! لە واتپاد بە ساڤیۆر ناسراوم و زیاتر حەز ئەکەم بەو ناوە بانگ کرێم وەک لە ناوی ڕاستیم! دوێنێ کە 16/1 بوو بومە حەڤدە ساڵ، ئەمساڵ انشااللە دوا قۆناغی ئامادەییم و خەڵکی سلێمانیم ھەر لەوێش ئەژیم

عایشـە: چۆن بوو دەستت بە نوسین کرد؟

؛ناتوانم بڵێم سوتفە بوو! بەڵام شتێکی وا بوو، یەکەم جار لێرە ھاوڕێیەکم وتی چیرۆکێکم داناوە بیخوێنەرەوە و ئیتر ئاوھا ھاتم دواتر حەزی وەرگێڕانم بۆ دروست بوو وە بەم شێوەیە بومە ئەمەی ئێستا (•̀ᴗ•́)

عایشـە: کام کتێـبی خۆتت لا تایبەتە؟

؛ئاخ توخودای ئەو پرسیارە زۆر قورسە! ڕێک وەک ئەوەیە بێی کام منداڵی خۆتت لا خۆشەویستە!! (ᗒᗣᗕ) ھەموویان شوێنێکی تایبەتیان ھەیە لە دڵم، بەڵام یەک دانە ھەیە کە ھێشتان بە تەواوی کارم لەسەر نەکردووە ئەگەر ئەوەم بڵاو کردەوە ئەبێتە یەکەم تایبەتیرین لام


عایشـە: سـەرسامی کام نوسەری کوردی؟

؛لەوەتەی لە واتپادم تا ئێستا لە کوردا نوسەری وەک لین'م نەدیوە! She is amazing!


عایشـە: کێ نزیکترین کەستە لە واتپاد؟

؛ڕەفیقە نزیکەکانم زۆربەیان لێرەن، ئەوانەی لە ڕۆژانەش لەگەڵمن، بەس ئەوانەی کە تەنیا لە واتپاد ناسیوومن و بونەتە ڕەفیقم سیما کە ھەر ڕۆژە و ناوێکی ھەیە ئەکاونتی لەگەڵ ڕویا و کەسێکی تریش کە توڕەم لێی نامەوێت ناوی بھێنم -____-


عایشـە: رقت لە چ شتێکە لەواتپاد و بۆچی؟

؛ئەوانەی دوو بەرەکی و ئاژاوە دروست ئەکەن! چونکە زۆر بێزارکەرە و بەجدی توڕەم ئەکەن ئەو جۆرە کەسانە


عایشـە: ئاواتت چیە لە ژیان؟

؛بگەم بەوانەی کە ئەمەوێت بێ ئەوەی کەس قسەی تیا بکات! (کە شتی وا ھەرگیز ڕوو نایات بێ دەنگ بن) و سەلامەتی ھەموو ئەوانەی خۆشم ئەوێن

عایشـە: چەند زمان دەزانی؟

؛بێجگە لە کوردی، ئینگلیزی و عەرەبی و تۆزێ ھندی ئەزانم فلمەکانی شارۆخان خۆشبێت! بەتەمای کۆریشم کە دوانزەم تەواو کرد انشااللە

عایشـە: چ کەسێک زۆر خراپ بوو لەژیانت؟

؛جارێ ژیانم نەکردووە ڕاستی! بەس ئەوەندەی بینیومە کەس ھێندە خراپ نەبووە کە ڕقم ھەبێ بەرامبەری

عایشـە: چ شتێک دڵخۆشت دەکات؟

؛شتی بچووک و شیرین و ئەوانەی وام لێ ئەکەن ھەست بە شتی جیاواز کەم

چاوپێکەوتن لەگەڵ من 🔥حيث تعيش القصص. اكتشف الآن